Yılmaz Kazandıoğlu
21 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 22 نیسان 2022
وان – AA
گه‌وره شاره‌وانیی وان له مانگی ره‌مه‌زاندا، هه‌موو رۆژێك خوانی به‌ربانگ و پارشێو به‌سه‌ر دوو هه‌زار كه‌سی كه‌مده‌رامه‌ت و هه‌ژاردا دابه‌ش ده‌كات.
گه‌وره شاره‌وانیی وان له راگه‌یه‌ندراوێكدا تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی له مانگی ره‌مه‌زانی پڕ خێر و به‌ره‌كه‌تدا بۆ هه‌ردوو خوانی به‌ربانگ و پارشێو سێ جۆره چێشت به‌سه‌ر كه‌سانی كه‌مده‌رامه‌ت و هه‌ژار، خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت و به‌ساڵاچووان دابه‌ش ده‌كه‌ن.
گه‌وره شاره‌وانیی وان ئاماژەی بەوەیشداوە كه ٢٦ كارمه‌ندی چێشتخانه‌ی فه‌رمانگه‌ی خزمه‌تگوزارییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان سه‌ربه گه‌وره شاره‌وانیی وان به گوڕوتینی زۆره‌وه چێشته‌كان ئاماده ده‌كه‌ن، دوای شیكاری له‌لایه‌ن ئه‌ندازیارانی كۆنترۆڵی خۆراك، سه‌به‌ته خۆراكه‌كان ده‌گه‌یه‌ندرێنه ئه‌و ناونیشانانه‌ی له‌لایه‌ن پسپۆڕانی خزمه‌تگوزاری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ستنیشان كراون.
سه‌به‌ته خۆراكه‌كان به گوێره‌ی ژماره‌ی ئه‌ندامانی خانه‌واده‌كان ئاماده ده‌كرێن و بۆ ئه‌وه‌ی به گه‌رمی بگه‌نه سه‌ر سفره‌ی ماڵه‌كان ده‌مه‌و به‌ربانگ به‌سه‌ر ماڵه‌كاندا دابه‌ش ده‌كرێن.
جێگری سكرتێری گشتیی گه‌وره‌شاره‌وانیی وان، ئهسینهر چه‌تین رایگه‌یاند كه ئه‌و سه‌به‌ته خۆراكانه به‌سه‌ر ئه‌و ماڵانه‌دا دابه‌ش ده‌كرێن كه توانای لێنان و ئاماده‌كردنی چێشتیان نییه و گوتی: "٢٦ كارمه‌ندی چێشتخانه‌ی فه‌رمانگه‌ی خزمه‌تگوزارییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به گوڕوتینی زۆره‌وه چێشته‌كان ئاماده ده‌كه‌ن. رۆژانه خۆراك بۆ دوو هه‌زار كه‌سی كه‌مده‌رامه‌ت و هه‌ژار، خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت و به‌ساڵاچوو ئاماده ده‌كه‌ین. دوای شیكاری له‌لایه‌ن ئه‌ندازیارانی كۆنترۆڵی خۆراك، سه‌به‌ته خۆراكه‌كان ده‌گه‌یه‌ندرێنه ئه‌و ناونیشانانه‌ی له‌لایه‌ن پسپۆڕانی خزمه‌تگوزاری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ستنیشان كراون. ته‌واوی ئه‌و به‌رهه‌مه ئاژه‌ڵییانه‌ی دێنه ئێره له‌لایه‌ن پزیشكی ڤێرتێرنهرهوه پشكنینی بۆ ده‌كرێت. زۆر گرنگی به پاكوخاوێنی ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی خوانێكی ته‌ندروست بۆ ئه‌و هاووڵاتییانه‌مان دابین بكه‌ین".