Kemal Karadağ
21 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 21 نیسان 2022
ئەنقەرە - AA
لە ئۆپەراسیۆنێکی فەرماندەیی جەندرمەی شرنەخ لە ناوچەکانی گابار و چیای جوودی، ٢٠ ئەشکەوت و ٣٥ حەشارگەی تیرۆرساتنی پەکەکە خاپوور کران.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، فەرماندەیی جەندرمەی شرنەخ ئۆپەراسیۆنێکی بۆسەر حەشارگەکانی پەکەکە لە ناوچەکانی گابار و چیای جوودی ئەنجامداوە.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، ٢٠ ئەشکەوت و ٣٥ حەشارگەی رێکخراوەکە خاپوورکراون کە لەنێویاندا سێ کڵاشنکۆف، یەک مووشەکهاوێژ، یەک قازیفە، یەک تاپڕ، ٢٠٠ بۆمبی دەستی، ١٠ گوللەی مووشەکهاوێژ، لایتێک، پێنج مەخزەنی کڵاشنکۆف، دوو گولـلەی دژە تانک، دوو بۆمبی دەستی، یەک قەناس، شانەیەکی تایبەت بە وزەی خۆر و بڕێکی زۆر خۆراک و پێداویستی ژیان، هەبوون.
جەخت لەوەش کراوەتەوە کە ئۆپەراسیۆنەکان بە پشتیوانی دانیشتوانی ناوچەکە بەردەوامن.