جيهان

مانۆڕی سەربازیی هاوبەشی تاجیکستان و رووسیا دەستی پێکرد

مانۆڕی سەربازیی هاوبەشی نێوان هێزە چەکدارەکانی تاجیکستان و سەربازانی بنکەی ٢٠١ی رووسیا لە پۆلیگۆنی سامبولی، نزیک سنووری ئەفغانستان دەستی پێکرد.

Bahtiyar Abdülkerimov  | 25.11.2020 - نوێکردنەوە : 25.11.2020
مانۆڕی سەربازیی هاوبەشی تاجیکستان و رووسیا دەستی پێکرد

Taşkent

تاشکەند - AA

مانۆڕی سەربازیی هاوبەشی نێوان هێزە چەکدارەکانی تاجیکستان و سەربازانی بنکەی ٢٠١ی رووسیا کە گەورەترین بنکەی سەربازی ئەو وڵاتەیە لە دەرەوەی سنوورەکانی لە پۆلیگۆنی سامبولی، نزیک سنووری ئەفغانستان دەستی پێکرد.

بەپێی راگەیەندراوێکی نووسینگەی راگەیاندنی فەرماندەیی ناوچەی سەربازیی ناوەندی رووسیا، لەو مانۆڕە سەربازیە هاوبەشەی رووسیا-تاجیکستان-دا کە لە پۆلیگۆنی سەربازیی سامبۆلی بەڕێوەدەچێت، سیناریۆکانی بەرەنگاربوونەوە و لە چالاکی خستنی ئەو چەتە چەکدارانەی بە رێگەی نایاسایی دەچنە وڵاتەوە ئەنجام دەدرێت.

لە مانۆڕەکەدا، فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی "Orlan-10" لەگەڵ یەکەکانی پشکنیندا هاریکاری دەکەن و چاودێری ناوچەکانی سنوور دەکەن و ئەو چەتە چەکدارانە دەدۆزنەوە کە بە نایاسایی دزەدەکەنە وڵاتەوە. دوای ئەوەی زانیارییەکان درا بە ناوەندی فەرماندەیی سەربازیی، لەلایەن یەکە تۆپهاوێژەکانەوە هێرش دەکرێتە سەر ناوچەکە و دوژمن لە چالاکی دەخرێت.

هەروەها لەو مانۆڕە سەربازییەدا کە تا ٢٨ی تشرینی دووەم لە پۆلیگۆنەکانی دیکەی وڵاتدا بەردەوام دەبێت، ژمارەیەکی زۆر سەربازی تاجیکستان و زیاتر لە سێ هەزار سەربازی رووسیا ئەرکدار لەو بنکە سەربازییەی رووسیا کە لەو وڵاتەدایە، لەگەڵ ٥٥٠ ئۆتۆمبێل و ئامێری سەربازیی بەشداری دەکەن کە هێلیکۆپتەری سەربازیی، ئۆتۆمبێلی جەنگیی، زرێپۆش، فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و سیستمی مووشەکیان لەنێودایە.

ئەو بنکە سەربازییەی رووسیا کە لە تاجیکستانە زیاتر لە حەوت هەزار سەربازی تێدایە و بەپێی رێککەوتنی نێوان هەردوو وڵات تا ٢٠٢٤ چالاکی لەو وڵاتەدا، ئەنجام دەدات.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın