Fecri Barlık,Mehmet Niyazi Deniz
24 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 28 نیسان 2022
سێرت - AA
کەبایی بوریان لە شاری سێرت کە بە رێگەی تەندورەوە ئامادە دەکرێت، لە مانگی رەمەزانیشدا بووەتە جێی دڵخوازی رۆژووان و خەڵکی شارەکە.
کەبابی بوریان کە ١٩ ساڵ پێش ئێستا لەلایەن دامەزراوەی براندی تورکیاوە تۆمارکراوە، لە گۆشتی بەرخی تازە پێگەیشتوو دروست دەکرێت و بەهۆی بوخاری تەندوری ژێر زەوی بە قوڵایی سێ مەتر و بە پانی یەک مەتر ئامادە دەکرێت.

کەبابی بوریان بەھۆی ئەوەی کە پێش رۆژبوونەوە دەخرێتە سەر سفرەی خوانەکان و پێشکەشی ھەوادارانی دەکرێت، بە "لەزەتی وازھێنەر لە خەو" ناودەبرێت. لە مانگی رەمەزانیش ھەم لە بەربانگ کردنەوە لە چێشتخانەکاندا ئامادە دەکرێت ھەمیش بە رێگەی دلیڤەری دەگەیەنرێتە ھاووڵاتییان.
وەستای کەبابی بوریان موراد کایائاڵپ لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژەی بەوە کرد کە لە مانگی رەمەزانی پیرۆزیشدا ئەم خواردنە پێشکەشی کڕیارەکانیان دەکەن.
موراد کایائاڵپ ئەوەشی خستەڕوو کە بەدەر لە مانگی رەمەزان، لە کاتژمێر ٢ی بەیانی دەست بە ئامادەکارییەکانی ئەم خواردنە بە لەزەتە دەکەن و لە مانگی رەمەزانیشدا کاتژمێر ١١ی بەیانی دووکانەکانیان دەکەنەوە بۆ ئەوەی بە کاتی بەربانگ کردنەوەی رابگەن.

- "لە نێو تەندوورەکەدا گۆشتی نەرمک و بە ئێسک جیا دەکرێنەوە"
ئەو وەستایەی کەبابی بوریان باس لەوە دەکات کە لە دوای ئەوەی گۆشتی بەرخەکە لە ئێسکەکانی جیا دەکرێتەوە، بۆ ماوەی دوو کاتژمێر دەبرژێندرێت و گوتیشی: "ئەو گۆشتە بێ ئێسکانەی کە بە قەنارە ھەڵدەواسین، دەخەینە نێو تەندوورەکە، پاشانیش بەشێک لە گۆشتی بە ئێسک دەخەینە نێو دەفرێکە و لە خوارەوەی تەندوورەکە دایدەنێین".
ناوبراو ھەر لەمبارەیەوە گوتیشی: "بەم جۆرەیش گۆشتە بە ئێسکەکە بەھۆی ئەو چەورییەی کە لە گۆشتی قەنارەی سەرەوەی دەکەوێتە خوارەوە دەبرژێت و ئەو گۆشتەی نەرمەیەی کە بە قەنارەکەوە ھەڵواسراوە بەھۆی بوخاری تەندورەکە دەبرژێندرێت".

موراد کایائاڵپ باسی لەوەشکرد کە ھیچ شتێکی دەرەکی و زیادکراو لە ئامادەکردنی ئەو خواردنەدا بەکارناھێنن بۆیە پێیانوایە کە کەبابی بوریان زۆر تەندروستە.
ئەو وەستایەی کەباب زانیاری ئەوەشی دا کە ئەو کەسانەی دەیانەوێت بە دلیڤەری ئەم خواردنە ببەن پێویستە لانیکەم پێنج کاتژمێر پێش ئەو کاتە داواکاری پێشکەش بکەن.
یەکێک لە کڕیارەکان بە ناوی حەیدەر سوورمە کە تەمەنی ٩٠ ساڵە، باسی لەوە کرد کە ماوەی ٧٠ ساڵە دووکانداری دەکات و ھەر لە تەمەنی منداڵییەوە حەز بەم خواردنە دەکات.
حەیدەر سوورمە راشیگەیاند کە بە شێوەیەکی ئاسایی بەیانیان زوو ئەم خواردنە دەخۆن، بەڵام بەھۆی مانگی رەمەزانەوە بە رێگەی دلیڤەری داواکاری پێشکەش کردووە.