Sarp Özer
14 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 15 تشرینی یەکەم 2019
ئەنقەرە-AA
وەزیری بەرگریی، خولوسی ئاکار، زنجیرەی فەرمانداری سوپا و سەرۆکی دەزگای میت، هاکان فیدان لە بارەگای وەزارەتی بەرگریی تورکیا تا سبەینانێکی زوو لە کۆبوونەوەدابوون و ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتی و دوایین دۆخەکان و پێشهاتەکانی ناوچەکەیان هەڵسەنگاند، لەسەر زانیارییە نوێیەکان دەستبەجێ راسپاردەیان دەردەکرد.
لە کاتێکدا ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتی کە بۆسەر تیرۆریستان لە رۆژهەڵاتی فورات لە لایەن سوپای تورکیاوە بەڕێوەدەچێت، هەریەک لە ئاکار و زنجیرەی فەرمانداری نێو سوپا لە کۆبوونەوەیەکی چڕیان تایبەت بە گواستنەوە و ئیدارەدانی ئۆپەراسیۆن سازکرد.
ئاکار کە راستەوخۆ سەرپەرشتی ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتی دەکات و فەرماندەکان شەوی رابردوو کۆبوونەوەیەکی گرنگیان ئەنجامدا.
کۆبوونەوەکە تا بەرەبەیانێکی زووی خایاند لەنێو بارەگای وەزارەتی بەرگریی کە هەریەک لە ئاکار، سەرۆک ئەرکانی سوپا، جەنەراڵ یاشار گولەر، فەرماندەی هێزەکان و سەرۆکی میت، هاکان فیدان بەشداربوون تیایدا.
ناوەندەکانی ئۆپەراسیۆن لە فەرماندەیی هێزەکان و فەرماندەی یەکەکانی ناوچەکە لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە بەشداربوون.
لە کۆبوونەوەکەدا، دوایین گرتەی ناوچەکە راستەوخۆ چاودێری دەکرا بە وردەکاریەکانییەوە.
لە چوارچێوەی ئەو زانیارییانەی راستەوخۆ دەهاتە ناوەندی کۆبوونەوەکە هەڵسەنگاندنی بۆ دەکراو بۆ بەردەوامیدانی ئۆپەراسیۆنەکە بە شێوەیەکی ئارامانە، راستەوخۆ ئاڵوگۆڕی زانیاری دەکرا قۆناغ بەقۆناغ لە نێوان موخاتیبە ئەمریکا و رووسەکاندا.