Merve Yıldızalp
14 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 14 تشرینی یەکەم 2019
ئەنقەرە - AA
- لە پێنجەم ڕۆژی ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتی-دا شارۆچکەی گرێ سپی لە دەست تیرۆریستان ئازادکرا. لەم ماوەیەشدا ژمارەی ئەو تیرۆریستانەی کە لە چالاکی خراون گەیشتە ٥٢٥ تیرۆریست.
- ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتی کە لە لایەن سوپای تورکیا لەگەڵ سوپای نیشتمانی سووریا بۆ لە باربردنی ھەوڵەکانی دروستکردنی رێرەوی تیرۆر لە سنووری باشووری تورکیا و بەرقەرارکردنی ئاشتی و خۆشگوزەرانی لە ناوچەکەدا لە باکووری رۆژھەڵاتی سووریا ئەنجام دەدرێت، پێی نایە رۆژی پێنجەمییەوە.
• گرێ سپی لە تیرۆریستان پاککرایەوە.
• یەپەگە/پەکەکە سڤیلەکانی سوروچ و ئەکچەکال-ی کردە ئامانج.
• بە درۆخستنەوەی ھەواڵی بەکارھێنانی چەکی فسفۆری لە ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتی.
• ھەوڵەکانی بەدناوکردنی ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتی لە ڕێگەی وێنەی سەختەوە.
• شەھید بوونی ١٨ کەسی سڤیل لە ئەنجامی ھێرشەکانی پەکەکە/یەپەگە بۆ سەر کۆمەڵگە نیشتەجێ بووەکان.
• لە ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتی-دا ٤٢ گوند لە دەست تیرۆریستەکان کۆنترۆڵ کرایەوە.
• خۆبەدەست دانەوەی ٢٤ تیرۆریست کە لە ڕیزەکانی یەپەگە/پەکەکە ڕایانکردبوو.
• ھەوڵدانی لەکەدارکردنی ئۆپەراسیۆنەکە لە ڕێگەی وێنەیەک لە لایەن نووسەرێکی ئەمریکی.
• سەرکۆمار ئەردۆغان: رێگە نادەین دەوڵەتێکی تیرۆریستی لە باکووری سووریا دروست بێت.
• لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتی ڕێگای سەرەکی نێودەوڵەتی M-٤ کۆنترۆڵ کرا.
- لە راگەیندراوێکی وەزارەتی بەرگری تورکیا-دا ھاتووە کەوا ژمارەی ئەو تیرۆریستانەی کە لە دەستپێکی ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتی لە ناوبراون گەیشتۆتە ٥٢٥ تیرۆریست.
- گرێ سپی لە تیرۆریستان پاک کرایەوە
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکەدا ناوەندی شارۆچکەی گرێ سپی و ٤٢ گوند لە بن دەستی تیرۆریستانی یەپەگە/پەکەکە دەرھێنران.
لە پاش کۆنترۆڵکردنی شارۆچکەی گرێ سپی، چەکدارەکانی سوپای نیشتیمانی سووریا ئاڵاکەیان لەسەر دەرگای سنوریی نێوان شارۆچکەکە و تورکیا ھەڵکرد.
- ھێرشکردنی یەپەگە/پەکەکە بۆ سەر خەڵکی سڤیل لە سروچ و ئەکچەکالە
لە ناو خاکی سووریاوە و لەو ناوچانەی کە تیرۆریستانی یەپەگە/پەکەکە داگیریان کردوە بە ھاوەن ھێرشیان کردە سەر سێ خانووی خەڵکی سڤیل لە شارۆچکەی سروچ.
لە ئاکامی ھیرشەکاندا یەکێک لە بریندارەکان گەینرایە نەخۆشخانەی سروچ، زیانی ماددیش بەر خانووەکان کەوت.
- رێکخراوی تیرۆریستی بە ھاوەن ھێرشیان کردە سەر شارۆچکەی ئەکچەکالە
ھێرشەکە باڵەخانەیەکەی سڤیل نشینی کردە ئامانج، خۆشبەختانە لە ترس و دڵەڕاوکێ زیاتر ھیچ زیانێکی گیانی نەبوو، بەڵام بۆ چاودێری کردنی زیاتر دوو کەس ڕەوانەی نەخۆشخانە کران.
لە ھێرشەکەدا باڵەخانەکە زیانێکی زۆری بەرکەوت.
- لە ئاکامی ھێرشی یەپەگە/پەکەکە بۆ سەر شوێنی نیشتەجێبوونی ھاوڵاتیان ١٨ کەس شەھید بوون
بە ھۆی ئەو شکستە گەەورەیەی تیرۆریسانی یەپەگە/پەکەکە بەدەست سوپای تورکیا تووشی بوونە، وایان لێھاتووە لەو شوێنانەی سەر سنوور کە داگیریانکردوە خەڵکی سڤیل لە ناوخاکی تورکیا دەکەنە ئامانج. لە دەسپێکی ئۆپەراسیۆنەکەوە لە نۆی مانگی تشرینی یەکەمەوە بە ھاوەن ھێرشیان کردۆتە سەر شارۆچکەی نوسێبین-ی ماردین و شارۆچکەکانی ئەکچەکالە، سروچ، جەیلان پنار و بیریجیک-ی ئورفا. لە ئاکامدا ١٨ ھاوڵاتی شەھید بوون کە لەنێویاندا منداڵێکی ساوای سووری ھەیە بەناوی محمد عومەر ، نزیکەی سەد کەس تریش برینداربوون.
- ٢٤ تیرۆریست خۆیان ڕادەستکرد
ئەو تیرۆریستانەی کە بێ چارە بوون لە بەرامبەر ئۆپەراسیۆنەکەدا دەستیان کردووە بە فڕێدانی چەکەکانیان. لە ئەنجامدا ٢٤ تیرۆریست خۆیان ڕادەستی ھێزەکانی سوپا کردووە.