توركيا

روونكردنەوەى توركيا سەبارەت بە چارەنووسى داعشە دەستبەسەركراوەكانى سووريا

گوتەبێژى وەزارەتى دەرەوەی تورکیا، حامى ئاکسۆى: - "كار بۆ ئەوە دەكەين كە ئەندامانى داعش و خێزانەكانیان لەو ناوچانەى كە لە تيرۆر پاكدەكرێنەوە لە ژێر چاودێرى خۆمان بيانهێڵينەوە".

Mehmet Alaca  | 12.10.2019 - نوێکردنەوە : 13.10.2019
روونكردنەوەى توركيا سەبارەت بە چارەنووسى داعشە دەستبەسەركراوەكانى سووريا

Ankara

ئەنقەرە - AA

گوتەبێژى وەزارەتى دەرەوەی تورکیا، حامى ئاکسۆى، دەربارەى چارەنووسى چەكدارە دەستبەسەركراوەکانى داعش لە سووریا گوتى: "ئەو ئەندامانەى داعش لەلايەن وڵاتەكەمانەوە دەخرێنە ژێر چاودێرى. لەم قۆناغەدا كار لەسەر راگرتنيان (گرتنیان) دەكەين لەو ناوچانەى كە لەژێر دەستى تيرۆر رزگاردەكرێن".

ئاکسۆى لە وڵامى پرسيارێكى تايبەت بەو پرسەدا رایگەیاند: "توركيا كار دەکات بۆ راگرتنی (هێشتنەوەی) ئەندامانى داعش و خێزانەكانيان لەو ناوچانەى كە لە تيرۆر پاكدەكرێنەوە".

ئاکسۆى ئاماژەى بەوە كرد كە توركيا لە نزيكەوە ئاگادارى ئەو هەوڵانەيە كە دەيەوێت ئامانجەكانى ئۆپەراسيۆنەكە لە دروستكردنى ناوچەيەكى ئارام لە ڕۆژهەڵاتى باكوورى سوريا لەكەدار بكەن. و گوتى: "لە دوا پەيوەندى تەلەفۆنى سەركۆمار رەجەب تەيب ئەردۆغان لەگەڵ سەرۆكى ئەمريكا، دۆناڵد ترەمپ-دا، باسى ئەوەيان كردووە كە توركيا ئەركى چاودێرى كردنى ئەو داعشانە و خێزانەكانيان لەو ناوچانەى كە دەكەوێنە چوارچێوەى ئۆپەراسيۆنى كانى ئاشتيى لە ئەستۆ دەگرێت. ئێمە كار لەسەر ئەوە دەكەين ئەو داعشانە لەو ناوچانە رابگیرێن كە لە تيرۆر پاكدەكرێنەوە. منداڵ و خێزانى ئەو چەكدارە بيانييانەى كە كەوتوونەتە داوى داعش و هيچ تاوانێكى تيرۆريستييان ئەنجام نەداوە، ئەوە ئامادەين لەگەڵ وڵاتەكانيان و رێكخراوە نێودەوڵەتييەكاندا بيانخەينە بەرنامەيەكى چاكسازييەوە".

گوتەبێژى وەزارەتى دەرەوەی تورکیا جەختى لەسەر ئەوە كردەوە كە چارەسەرى سەرەكى بۆ دەستگيركراوانى داعش لە سووريا ئەوەيە كە وڵاتەكانيان وەريانبگرنەوە و دادگايى و چاكسازى بكرێنەوە. هەروەها گوتى: "بە گوێرەى ئەمە ئێمە گرنگى دەدەين بە هەوڵەكانى كۆمەڵگەى نێودەوڵەتیى. توركيا، ئامادەى هاوكارى هەموو هەوڵێكى نێودەوڵەتييە لەم بارەيەوە".




بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın