توركيا

لە ئۆپەراسیۆنێک بۆسەر داعش لە قەیسەری سێ کەس دەستگیرکران

لە ئۆپەراسیۆنێکدا بۆسەر رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە شاری قەیسەری، سێ هاووڵاتی بە رەگەز سووری و عێراقی دەستگیرکران.

Sercan Küçükşahin  | 13.10.2019 - نوێکردنەوە : 15.10.2019
لە ئۆپەراسیۆنێک بۆسەر داعش لە قەیسەری سێ کەس دەستگیرکران

Kayseri

قەیسەری-AA

لە ئۆپەراسیۆنێکدا بۆسەر رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە شاری قەیسەری، سێ هاووڵاتی بە رەگەز سووری و عێراقی دەستگیرکران.

تیمەکانی یەکەی بەرەنگاری تیرۆر لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی قەیسەری لە چوارچێوەی کارکردن بۆ دەستنیشانکردنی چالاکی و کردەوەکانی داعش لە ناوەندی پارێزگاکە ئۆپەراسیۆنی هاوکاتیی بۆسەر چەند ئادرەسێک ئەنجامدا.

لە ئۆپەراسیۆنەکەدا سێ کەسی بە رەگەز عێراقی و سووری بەناوەکانی (ئا.س.ه، ئی.ئە، م.ه.م) دەستگیرکران.

لەکاتی گەڕان و پشکنینی ماڵەکانی ئەو هاووڵاتییە عێراقی و سووریانەی کە دەرکەوتووە چالاکیان بۆ رێکخراوی تیرۆریستی ئەنجامداوە، دەستگیراوە بەسەر چەندین کەلوپەلی دیجیتاڵیدا.

رێکارەکان بەرامبەر ئەو گومانلێکراوانە بەردەوامی هەیە.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın