Ömer Koparan,Adham Kako,Burak Karacaoğlu,Eşref Musa,Levent Tok,Mohamad Misto,123
13 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 13 تشرینی یەکەم 2019
گرێ سپی – AA
له میانی ئۆپه‌راسیۆنی سوپای توركیادا پێكدادان له نێوان سه‌ربازانی سوپای نیشتمانی سووریا و تیرۆریستانی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه له شارۆچكه‌ی گرێ سپی كه یه‌كێكه له ناوچه هه‌ره گرنگه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی فورات، به‌رده‌وامه.
ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی به ئامانجی له‌ناوبردنی هه‌وڵی دروستكردنی رێره‌وی تیرۆر له سنووره‌كانی باشووری توركیا و هێنانه‌دی ئاشتی و ئارامی بۆ ناوچه‌كه له باكووری سووریا ئه‌نجام ده‌درێت له لایه‌ن سوپای توركیا له‌گه‌ڵ سوپای نیشتمانیی سووریا دژبە رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه و داعش،به‌رده‌وامه.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له فه‌رمانده‌كانی سوپای نیشتمانیی سووریا له‌ناو گرێ سپی به‌ده‌ست گه‌یشتوون سه‌ربازانی ئۆپۆزسیۆن ئێستا له رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوای شارۆچكه‌كه هه‌وڵی پێشڕه‌ویكردن ده‌ده‌ن.
تیرۆریستانی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه‌ش له ده‌ورووبه‌ری شارۆچكه‌كه به‌رگری ده‌كه‌ن.
سوپای نیشتمانیی سووریاش هێزی پشتیوانی ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه ده‌كات.