Aykut Karadağ
19 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 20 نیسان 2022
ئه‌نقه‌ره-AA
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا رایگەیاند "له ناوچه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی چنگ-قفڵ، له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێندراو، ملازمی یه‌كه‌م، عومه‌ر دهلیباش شه‌هید بووه".
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كه‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه، هاتووه: "له ناوچه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی چنگ-قفڵ، له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك كه پێشتر له‌لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه چێنرابوو، ملازمی یه‌كه‌م، عومه‌ر دهلیباش برینداربوو، و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هه‌موو هه‌وڵه‌كان نه‌توانرا ژیانی رزگاربكرێت و شه‌هید بوو".