Sertaç Bulur,1 23
27 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 28 مای,س 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا رایگه‌یاند، ئه‌و سه‌ربازه‌ی ٣٠ی نیسانی ٢٠١٩ له ئاكامی په‌لاماری تیرۆریستانی په‌كه‌كه/یه‌په‌گه بۆسه‌ر ناوچه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات بریندارببوو، گیانی له‌ده‌ستدا.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و سه‌ربازه‌ی ٣٠ی نیسانی ٢٠١٩ له ئاكامی په‌لاماری تیرۆریستانی په‌كه‌كه/یه‌په‌گه بۆسه‌ر ناوچه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات بریندارببوو، له‌كاتێكدا له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدابوو و سه‌ره‌ڕای هه‌موو هه‌وڵه‌كانیش نه‌تواندرا گیانی رزگار بكرێت و گیانی له‌ده‌ستدا.
وه‌زاره‌تی به‌رگری له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا نووسیوویه‌تی "رووداوێكی دڵته‌زێن و ئازاربه‌خشه، داوا له خوا ده‌كه‌ین له‌و شه‌هیده ئازیزه‌مان خۆش بێت و پرسه و سه‌ره‌خۆیشی خۆمان ئاراسته‌ی كه‌سوكاری شه‌هید و سوپای توركیا و گه‌لی توركی مه‌زن ده‌كه‌ین هیوای ئارامگرتنیان بۆ ده‌خوازین".