Hanife Sevinç,Abdullah Shukur
26 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 27 مای,س 2019
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند: "لە ئیستانبوڵ خاوەنی دوو ملیۆن و ٣٠٠ ھەزار ئەندامین. ئەگەر تەنھا لە ئیستانبوڵ خاوەنی ئەوەندە ئەندامە بین ئەوا با بە جددی کاریان پێ بکەین. ھەر ئەندامێک دوو دەنگدەر بھێنێ ئەوا پرسەکە کۆتایی دێت. ئەندامێتی بەرپرسیارێتی خۆی ھەیە".
ئەردۆغان لە ناوەندی نمایش و ھونەری ئەورووپاسیا لە یەنیکاپی لەگەڵ سەرۆکی لقی ئاک پارتی لە گەڕەکەکان لە خوانێکی بەربانگدا کۆبووەوە و لە میانیدا وتارێکی پێشکەش کرد.
رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی ھەڵبژاردنەکانی ئیستانبوڵ گوتی: "لە ئیستانبوڵ خاوەنی دوو ملیۆن و ٣٠٠ ھەزار ئەندامین. ئەگەر تەنھا لە ئیستانبوڵ خاوەنی ئەوەندە ئەندامە بین ئەوا با بە جددی کاریان پێ بکەین. ھەر ئەندامێک دوو دەنگدەر بھێنێ ئەوا پرسەکە کۆتایی دێت. ئەندامێتی بەرپرسیارێتی خۆی ھەیە".
ئەردۆغان گوتیشی: "خەباتمان کرد بۆ پاراستنی ماف و ئیرادەی گەلەکەمان، بۆیە بڕیاری دامەزراوەی باڵای ھەڵبژاردنەکان بۆ دووبارەکردنەوەی ھەڵبژاردنەکان بە بڕیارێکی راست دەزانین".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی دزینی دەنگەکان لە ھەڵبژاردنی رابردوو گوتی: "ھەموو دزیکردنێک خراپە، بەڵام دەنگ دزین و دزینی ئیرادەی گەل کارەساتە".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان زیاتر گوتیشی: "عەقلییەتی جەھەپە لە دواوەی لەسێدارەدانی سەرۆکێکی وەزیران ھەیە. ئەوانەی دەڵێن کە 'ئەو ئیرادەیەی کە ئێمەی ناردووەتە ئێرە بەم شێوەیە خواستوویەتی' .. ئیتر دەڵێم، وانەی پێویست لە ٢٣ی حوزەیران لەسەر سندووقەکانی دەنگدان بەمانە بدەین".