Yusuf Aydın Deniz
25 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 26 تەمووز 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا ئاشكرایكرد ٣٣٧ هه‌زار و ٧٢٩ هاووڵاتیی سووریی گه‌ڕاونه‌ته‌وه زێدی خۆیان.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیاوه سازكرا، زانیاریی له‌باره‌ی ژماره‌ی ئه‌و هاووڵاتییه سوورییانه‌ی بۆ ناوچه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات گه‌ڕاونه‌ته‌وه، بڵاوكرایه‌وه.
به‌و پێیه‌ش تا ئه‌مڕۆ له توركیاوه ٣٣٧ هه‌زار و ٧٢٩ هاووڵاتیی سووریی گه‌ڕاونه‌ته‌وه زێدی خۆیان له ناوچه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات.
ئه‌وه‌ش راگه‌یه‌نرا له ناوچه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتون كاره‌كان به مه‌به‌ستی گێڕانه‌وه‌ی ژیان بۆ دۆخی ئاسایی درێژه‌ی هه‌یه و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا، ٣٠٠ مین و هه‌زار و ٧٣٤ بۆمبی ده‌ستكرد تا ئه‌مڕۆ پووچه‌ڵكراونه‌ته‌وه.
هه‌ر له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا تیشك خرایه سه‌ر ئه‌وه‌ش كه له لایه‌ن سه‌ربازانی سوپای توركیا و سوپای رووسیاوه ١٩ ده‌ورییه‌ی سه‌ربه‌خۆ/هه‌ماهه‌نگ ئه‌نجامدراون.