Sarp Özer
18 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 20 نیسان 2022
ئەنقەرە- AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا، ئامارەکانی ئۆپەراسیۆنی کلیل چنگ-ی راگەیاند کە لەئێستادا بەشێوەیەکی سەرکەوتوو لە باکووری عێراق بەردەوامە.
لەو بارەیەشەوە وەزارەتی وەزارەتی بەرگریی تورکیا راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا ئەوە خراوەتەڕوو کە بە ئامانجی پاراستنی ئاسایشی سنوور و رێگریکردن لە پەلامارەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە لە باکووری عێراق، ئۆپەراسیۆنی کلیل چنگ بەردەوامە.
لە راگەیەندراوەکەدا هەروەها هاتووە "ئامانجەکانی قۆناغی یەکەمی ئۆپەراسیۆنەکە بەدەستهاتوون. ئۆپەراسیۆنەکە بەو شێوەیەی پلانی بۆ داندرابوو بەردەوامە. سەربازانی تورکیا توانیویانە کۆنترۆڵی ناوچەکە بکەن. کارەکانی گەڕان و پشکنینیش بەردەوامە. هەموو حەشارگە و پەناگەیەکی تیرۆریستان یەک یەک خاپوور دەکرێن. تا ئیستاش ١٩ تیرۆریست لە چالاکی خراون. پێشبینیش دەکرێت ئەم ژمارەیە زیاد بکات. لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکەدا چوار سەرباز برینداربوون و لەئێستادا لەژێر چارەسەردان".
جەخت لەوەش کراوەتەوە کە تیرۆریستان پێویستە لەوە تێبگەن کە هیچ رێگایەکی دەربازبوونیان نییە و کۆتاییان نزیک بووەتەوە.