Sarp Özer
18 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 18 نیسان 2022
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا گرته‌ی ڤیدیۆیی كاتی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی كلیل چنگ-ی بڵاوكردەوه.
ئۆپه‌راسیۆنی سوپای توركیا له ئاسمان و وشكانییه‌وه بۆسه‌ر ئامانجه‌كانی تیرۆر له ناوچه‌كانی مه‌تینا، زاب و ئاڤاشین-باسیان له باكووری عێراق كه له شه‌وی رابردووه‌وه ده‌ستی پێ كردووه، به‌رده‌وامە.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی تورکیا گرته‌ی ڤیدیۆیی ئۆپه‌راسیۆنی كلیل چنگ-ی بڵاو كردەوه كه به‌مه‌به‌ستی رێگه‌گرتن له‌و هێرشه تیرۆریستانه‌ی له باكووری عێراقه‌وه ده‌كرێنه سه‌ر توركیا و پاراستنی ئاسایشی سه‌ر سنوور ده‌ستی پێ كردووه.
له‌و گرته ڤیدیۆییانه‌ی بڵاوكراونه‌ته‌وه، دیمه‌نی ئۆپه‌راسیۆنی ئاسمانی، به‌ڕێكه‌وتنی فڕۆكه‌كان له بنكه‌كان و پێكانی ئامانجه ده‌ستنیشانكراوه‌كان ده‌بیندرێت.
هه‌ر له گرته ڤیدیۆییه‌كاندا سه‌ركه‌وتنی كۆماندۆكان و كارمه‌ندانی هێزی تایبه‌ت بۆسه‌ر هێلیكۆپته‌ر بۆ ئۆپه‌راسیۆنی هێرشی ئاسمانی و دابه‌زینی سه‌ربازان له هێلیكۆپته‌ر له ناوچه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ده‌بیندرێت.
له‌و گرته ڤیدیۆییه بڵاوكراوانه‌دا، چه‌ندین دیمه‌نی په‌یوه‌ندیدار به ساتی پێكانی ئامانجه‌كانی تیرۆریستان ده‌بیندرێن.