Mehmet Tosun
17 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 18 تشرینی دووەم 2022
ئەنقەرە - AA
لە ئاکامی تەقەی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ لە باکووری عێراق، عەریفی پسپۆڕ، سینان ئیناک شەهید بوو.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە راگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە: "لە ئاکامی تەقەی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی جوداخواز لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ عەریفی پسپۆڕ، سینان ئیناک شەهید بوو".
وەزارەتی بەرگری نیگەرانی قوڵی خۆی بۆ شەهیدبوونی ئەو سەربازە دەربڕیووە و پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستە کەسوکاری شەهید، سوپا و گەلی تورکیا کردووە و داوای لێخۆشبوونی لە خوا بۆ کردووە.