Şerife Çetin
21 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 21 تشرینی یەکەم 2020
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، ئەو هێرشەی کە لە شاری عەدەن باشووری یەمەن کرایە بەرپرسی مانگی سووری تورکی، عەلی جان بوداک بەتوندی ئیدانە کرد.
لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە، جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە چاوەڕوانن ئەنجامدەرانی ئەو هێرشە ناپاکە هەرچی زووە دەستگیر بکرێن و بدرێنە دادگا کە پەلاماری کارمەندانی مانگی سووری تورکیاندا کە بەمەبەستی سووککردنی ئازارەکانی گەلی یەمەن و دابینکردنی پێداویستییە سەرەکییەکانیان لەو وڵاتەن کە رووبەڕووی قەیرانێکی قورسی مرۆیی بووەتەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا داوای شیفای بەپەلە بۆ عەلی جان بوداک کراوە کە دەستی بریندار بووە، هەروەها سەرەخۆشیش لە مانگی سووری تورکی کراوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە ''ئەو هێرشە چەکداریەی کە لە شاری عەدەن کرایە سەر بەرپرسی مانگی سووری تورکی، عەلی جان بوداک بەتوندی ئیدانە دەکەین''.
مانگی سووری تورکی لە ناوچە جیاوازەکانی یەمەن خۆراک و پێداویستی جلوبەرگ بەسەر هەژاراندا دابەش دەکات و دەرمان و پێداویستی پزیشکیش بۆ نەخۆشخانەکان دەستەبەر دەکات.
لە یەمەن کە ماوەیەکی زۆرە ناسەقامگیریی سیاسی باڵی بەسەر ئەو وڵاتەدا کێشاوە، شەڕ و پێکدادان لەنێوان حووسییەکان و هێزەکانی حکومەتدا روودەدات.
بەگوێرەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە یەمەن کە یەکێک لە گەورەترین قەیرانی مرۆییەکانی جیهانی دەگوزەرێت سەدا ٨٠ی دانیشتوانەکەی پێویستیان بە هاوکاری مرۆیی هەیە.