Nurten Aslan,Aziz Aslan
21 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 22 تشرینی یەکەم 2020
دیاربەکر - AA
لەو دانیشتنەی کە لە ١٠هەمین دادگای سزای قورسی دیاربەکرد بەڕێوەچوو، هەریەک لە کارمەندانی پۆلیس کە ئازادن س.ت ، ف.ت و م.س لە رێگەی سیستمی دەنگ و رەنگەوە بەشداربوون و هاوسەری ئێلچی، تورکان ئێلچی و پارێزەرەکانی لە هۆڵی دادگا ئامادەبوون.
پارێزەرانی خانەوادەی ئێلچی داوایان کرد گومانلێکراوان ئامادەی دانیشتنەکە بن.
بەڵام گومانلێکراوان داوایان کرد لە رێگەی دەنگ و رەنگەوە بەشداری لە دانیشتنەکەدا بکەن.
دوای ١٠ خولەک کە دادگا تەرخانی کرد بۆ پشوو، بڕیاردرا لەبارەی رەتکردنەوەی داواکاری ئامادەبوونی گومانلێکراوان لە دانیشتنەکەدا.
دانیشتنەکەی دادگا لەلایەن سەرۆکی سەندیکاکان و پارێزەرانەوە کە لە ناوچە جیاوازەکانەوە چووبوون، لەگەڵ ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی جەهەپە و هەدەپە، ژمارەیەک نوێنەری رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و راگەیەندنکارانەوە چاودێری دەکرێت.
دانیشتنەکانی دادگا درێژەیان هەیە.
- سزای خوازراو
لەو سکاڵانامەیەی ئامادەکراوە بەتۆمەتی ''تێکدانی یەکێتیی دەوڵەت و یەکپارچەیی وڵات و بە ئەنقەست کوشتنی دوو کارمەندی پۆلیس'' داوای سێجار سزای قورسی زیندانی هەتا هەتایی بۆ تیرۆریستی داواکراو، ئوغور یاکیشر دەکرێت، بەهۆی ''ئەگەری کوشتنی بەئەنقەستی ئێلچی-ش'' داوای ٢٠ بۆ ٢٥ ساڵ زیندانیکردنی دەکرێت، هەروەها کارمەندی پۆلیس س.ت بەتۆمەتی ''هەوڵدان بۆ کوشتن'' داوای تا ٢٠ ساڵ زیندانی بۆ دەکرێت لەگەڵ سزای زیندانی لە ساڵێک و چوار مانگەوە بۆ پێنج ساڵ زیندانیشی دەکرێت بەتۆمەتی ''زیان گەیاندنی مادیی و گواستنەوە یان کڕینی چەکی بێ مۆڵەت'' ، هەریەک لە کارمەندانی پۆلیس م.س ، ف.ت و س.ت بەتۆمەتی ''بە ئەنقەست بەدەستەوەدانی هۆکار بۆ کوشتنی بە ئەنقەست'' یەکی داوای دوو تا شەش ساڵ زیندانیکردنیان دەکرێت.