توركيا

دیاربەکر.. نۆژەنکردنەوەی خانووە دێرینەکانی شارۆچکەی سوور

بەمەبەستی نۆژەنکردنەوەی خانووە دێرینەکانی شارۆچکەی سوور و گەڕاندنەوەی ماف بۆ دانیشتوانەکەی چەندین پڕۆژەی گرنگ لە شارۆچکەکەدا، جێبەجێ کراون.

Ahmet Kaplan  | 21.10.2020 - نوێکردنەوە : 25.10.2020
دیاربەکر.. نۆژەنکردنەوەی خانووە دێرینەکانی شارۆچکەی سوور

Diyarbakir

دیاربەکر-AA

لە ماوەی رابردوودا شارۆچکەی سوور سەربە پارێزگای دیاربەکر، بەهۆی پێکدادانی نێوان هێزە ئەمنییەکانی تورکیا و تیرۆریستانی پەکەکە زیانیان بەرکەوتبوو.

بەمەبەستی نۆژەنکردنەوەی خانووە دێرینەکانی شارۆچکەکە و گەڕاندنەوەی ماف بۆ دانیشتوانەکەی چەندین پڕۆژەی گرنگ لە شارۆچکەکەدا جێبەجێ کراون.

لە چوارچێوەی پڕۆژەکانی ئاوەدانکردنەوەدا لە چەند گەڕەکێکی جیاوازی شارۆچکەی سوور دەست بە پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی ٣٤٧ خانوو کرا.

لە ئێستاشدا کاری نۆژەنکردنەوە لە ١٧٦ خانوودا، دەستیپێکردووە و دوای کۆتاییهاتنی کاری نۆژەنکردنەوەکە رادەستی خاوەنەکانیان دەکرێنەوە.

محەمەد ئاڤلار یەکێک لە ئەندازیارە تەلارسازەکانی پڕۆژەکە لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو باسی لەوە کرد خانووەکان لەڕێی نۆژەنکردنەوەوە دەگەڕێنرێنەوە سەر شێوە دێرینەکەی سەرەتایان و گوتی: "هەوڵدەدەین بە لەبەرچاوگرتنی شێوەی کولتووری تەلارسازی خانووەکان کاری نۆژەنکردنەوەکە ئەنجام بدەین. لە کارەکاندا ئەو بەردانە بەکاردەهێنین کە تایبەتن بە پارێزگای دیاربەکر و لە چیای کاراجا دەردەهێندرێن".


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın