توركيا, تەندروستی, کۆڤید- ١٩

تورکیا.. لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا دوو ھەزار و ١٣ حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کرا

لە تورکیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١١٧ ھەزار و ٩٤٣ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ ئەنجامدراوە، دەرەنجام دوو ھەزار و ١٣ حاڵەتی نوێی تووشبوون بەو ڤایرۆسە تۆمار کرا و ٦٨ کەسیش گیانیان لەدەستدا.

Burcu Çalık Göçümlü  | 21.10.2020 - نوێکردنەوە : 22.10.2020
تورکیا.. لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا دوو ھەزار و ١٣ حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کرا

Ankara

ئەنقەرە - AA

لە تورکیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١١٧ ھەزار و ٩٤٣ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ ئەنجامدراوە، دەرەنجام دوو ھەزار و ١٣ حاڵەتی نوێی تووشبوون بەو ڤایرۆسە تۆمار کرا و ٦٨ کەسیش گیانیان لەدەستدا.

بەپێی ئەو زانیاریانەی لە ماڵپەری وەزارەتی تەندروستیی تورکیا بڵاوکراوەتەوە زانیاری لەبارەی ئامارەکانی پەیوەندیدار بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لەسەرتاسەری ئەو وڵاتە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١١٧ ھەزار و ٩٤٣ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ ئەنجامدراوە، دەرەنجام دوو ھەزار و ١٣ حاڵەتی تووشبوون بەو ڤایرۆسە تۆمار کرا، ٦٨ کەسیش گیانیان لەدەستدا.

راشیگەیاند ژمارەی ئەو نەخۆشانەی کە تەندروستییان ناجێگیرە گەیشتە ھەزار و ٥٠٤ کەس و لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو بە چاکبوونەوەی ھەزار و ٥٠٧ کەسی دیکە ژمارەی ئەوانەی کە چاکبوونەتەوە گەیشتە ٣٠٨ ھەزار و ٤٤٦ کەس.

لەلای خۆیەوە وەزارەتی تەندروستیی تورکیا، فەخرەددین کۆجا لە تویتەر نووسیوویەتی: "ئەمڕۆ زیاتر لە دوو ھەزار حاڵەتمان ھەیە. کۆی ژمارەی ئەو نەخۆشانەی کە تەندروستیان ناجێگیرە گەیشتە ھەزار و ٥٠٤ کەس".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın