İbrahim Halil Aktürk
22 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 22 تشرینی یەکەم 2020
ئیستانبوڵ - AA
لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوکاتدا بۆ سەر رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە ئیستانبوڵ، ژمارەیەکی زۆر گومانلێکراو دەستگیرکران.
تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئیستانبوڵ، ئۆپەراسیۆنیان بۆ سەر ئەو گومانلێکراوانە ئەنجامدا کە دەرکەوتووە پەیوەندیان بە رێکخراوی تیرۆریستیی داعشەوە هەیە لە سووریا.
لە ئۆپەراسیۆنە هاوکاتەدا کە کرایە سەر ٢١ ناونیشان، ژمارەیەکی زۆر گومانلێکراو دەستگیرکران، هەڵمەتی گەڕان و پشکنین درێژەیە هەیە.