Fatih Çağlar Demirbaş
22 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 22 تشرینی یەکەم 2020
ئیستانبوڵ - AA
لە بویوکچەکمەچە، فڕۆکەیەکی مەشق و راهێنان کەوتەخوارەوە و کەوتە نێو کێڵگەیەکی چۆڵەوە.
دوای ئەوەی فڕۆکەیەکی مەشق و راهێنانی سەربە کۆمپانیایەکی تایبەت لە بویوکچەکمەچە کەوتەخوارەوە بۆ نێو کێڵگەیەکی چۆڵ، تیمەکانی پۆلیس، جەندرمە، ئاگرکوژێنەوە و تەندروستیی رەوانەی شوێنی رووداوەکە کران.
فڕۆکەوانی فڕۆکەکە کە لەو رووداوەدا بریندار بوو، لەنێو فڕۆکەکە دەرهێنرا.
