Rewa Mahmut Hasan
16 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 18 تەمووز 2016
بەتۆمەتی ناپاکیکردن بەرامبەر وڵات لیکۆڵینەوە بەرامبەر هەریەک لە فەرماندەی هێزی ئاسمانی پێشوو، لیوا ئاکن ئۆزتورکو فەرماندەی مەشقی هێزە وشکاییەکان و بەرەنگاری فەریق مەتین ئیدیل، دەستپێکرا.
لە کاتێکدا هەوڵی کودەتای ئەندامانی سەربازیی گرووپی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچی رێگری لێدەکرا، دوای ئەو هەوڵە شکست خواردووە و لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکاندا لە تەواوی تورکیادا هەزار و ٣٠٠ ئەندامی رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچی کە ئەندامن لەناو هێزە چەکدارەکانی تورکیادا دەستگیر کران.
هەر لەو چوارچێوەیەدا سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی ئەنقەرە دۆزێکی بۆ لێپێچینەوە لە هەریەک لە فەرماندەی هێزی ئاسمانی پێشوو لیوا ئاکن ئۆزتورک و فەرماندەی مەشقی هێزە وشکاییەکان و بەرەنگاری فەریق مەتین ئیدیل، دەستپێکرا.