Aziz Aslan
30 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 31 ئادار 2021
دیاربەکر - AA
دوای تەواوبوونی کارەکانی نۆژنکردنەوە، دەروازەی مێژوویی ماردینکاپی لە شوێنی خۆی دادەنرێتەوە کە دەکەوێتە شورای دیاربەکر کە خاوەنی مێژوویەکی هەزاران ساڵەیە و لەلایەن یونیسکۆ-وە خراوەتە لیستی میراتی کولتووری جیهانییەوە.
کارەکانی نۆژەنکردنەوەی دەروازەکانی شورای دیاربەکر درێژەی هەیە کە سەدان ساڵە هەن.
لەو چوارچێوەیەشدا دەروازەی ماردینکاپی کە لە کۆندا دەروازەی چوونە ژوورەوەی شارەکە بووە و یەکێکە لە دەرگا سەرەکییەکان و ماوەیەک لەمەوبەر لێکراوەتەوە، لەلایەن شارەزایانەوە بەوردی کاری تێدا کرا و نۆژەنکرایەوە.
دوای تەواوبوونی کارەکانی نۆژەنکردنەوە، ماردینکاپی بە چاودێری پسپۆڕان بە ئامێری بەرزکرەوە لەو شوێنەی کاری نۆژەنکردنەوەکەی تێداکراوە هەڵدەگیرێت و لە شوێنەکەی خۆی دادەنرێتەوە.
هاوکات کارەکانی نۆژەنکردنەوەی دەروازەکانی ئورفاکاپی، یەنیکاپی و کوپەلیکاپی درێژەیان هەیە.