Zeynep Rakipoğlu,Kaan Bozdoğan
21 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 21 نیسان 2023
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رايگەیاند کە لە مزگەوتی سوڵتان ئەحمەد نۆژەنکردنەوەیەکیان ئەنجامداوە کە بە درێژایی چەندین سەدە دەژێت و بۆ نەوە نوێکان دەمێنێتەوە.
ئەردۆغان، دوای ئەنجامدانى نوێژی هەینی لە مزگەوتی سوڵتان ئەحمەد کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی وەقفەکان کاری نۆژەنکردنەوەی تەواو کراوە، بەشداری لە رێوڕەسمی سەرلەنوێ کردنەوەی مزگەوتەکە بەرووی پەرستش کرد.
سەرکۆماری تورکیا، چەند ئایەتێکی لە سوورەتی تەها خوێندەوە و دەستی بە گوتارەکەی کرد و سەرەتا سڵاوی لە ئامادەبووانی رێوڕەسمەکە کرد.
ئەردۆغان، سەبارەت بە نۆژەنکردنەوەی مزگەوتی سوڵتان ئەحمەد گوتی: "نۆژەنکردنەوەیەکمان بۆ ئەم ئەمانەتە کردووە بەشێوەیەک پەنابەخوا بە درێژایی چەندین سەدە دەژێت و بۆ نەوە نوێکان دەمێنێتەوە".
ئەردۆغان، گوتیشی: "لە ئێستادا ئۆپۆزسیۆن چی دەڵێت، کە بێنە دەسەڵات ئەوە سەرۆکایەتی کاروباری ئایینی هەڵدەگرن. لە شوێنی شتێک بەناوی بیروباوەڕ نازانم چی درووستدەکەن. تاکو ١٤ی ئایار بە شەو و رۆژ کار دەکەین و مەرگی سیاسیی ئەوانە دەهینین. چاوەڕیی چیتر دەکرێت لەوانەی کە دەستیان لەناو دەستی تیرۆرە".