Rauf Maltaş,Rewa Mahmood Hasan,Hemın Othman Mohammed
21 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 22 مای,س 2019
ئورفا - AA
لە پارێزگای ئورفا کە بەناوەندی گەشتیاریی ئایینی هەژمار دەکرێت دوای نۆژەنکردنەوەی کە زیاتر لە چوار ساڵی خایاند، مزگەوتی دۆشەمەی دێرین لە کەناری دەریاچەی بالکلیگۆل کە مێژووی دروستکردنەکەی دەگەرێتەوە بۆ هەشت سەدە لەمەوبەر، بەڕووی موسڵمانان و گەشتیاراندا دەکرێتەوە.
مزگەوتەکە لە سەردەمی ئەیوبییەکاندا لە ساڵی ١٢١١ زایینی لەو شوێنەدا دروست دەکرێت کە حەزرەتی ئیبراهیمیان خستە نێو ئاگرەوە بەپێی ریوایەتەکان، مزگەوتەکە دەکەوێتە کەناری باشووری رۆژئاوای بالکلیگۆل. لە سەردەمی عوسمانیەکاندا وەک مەدرەسەیەک بووە لە جێنزرگە و بارەگای حەزرەتی ئیبراهیم پێکهاتووە و دواتر کراوەتە کۆشک.
دوایین جار لە ١٨١٠ زایینی‌دا لە بناغەوە نۆژەن کراوەتەوە و کراوەتە سەر ئەو شێوەیەی ئێستا، بە هۆی ئەوەی کە دەکەوێتە کەنار دەریاچەی خەلیلولرەحمان ئەوشوێنەی حەزرەتی ئیبراهیمی تیادا خرایە نێو ئاگرەوە، ساڵانە سەدان هەزار گەشتیاری بیانی و ناوخۆیی سەردانی دەکەن.
لە مزگەوتەکەدا بە هۆی کشانی زەویەکەی بەرەو بالکلیگۆل و دروستبوونی هەندێک درز، لە ٢٠١٥ زایینی‌دا لە لایەن بەرێوەبەرایەتی ناوچەیی وەقفەکانی ئورفاوە دەستکرا بە نۆژەنکردنەوەی. دوای نزیکەی چوار ساڵ کارەکانی تەواو بوو.
له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، به‌ڕێوه‌به‌ری ناوچه‌ی ئورفای وه‌قفه‌كان، مه‌همه‌ت عه‌لی پالالی باسی له‌وه كرد كه ساڵانێكه كاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی هه‌ستیار و گشتگیر له مزگه‌وته‌كه‌دا به‌ڕیوه‌ده‌چێت كه به مزگه‌وتی خەلیلولرەحمان و مه‌قام ناسراوه.
پالالی باسی له‌وه كرد كه كێشه‌ی لێچوونی ئاو و كێشه‌كانی دیكه‌ی مزگه‌وته‌كه چاره‌سه‌ر كراوه و كاره‌كانی نۆژه‌نكردنه‌وه له لایه‌ن تیمه جیا جیاكانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت و كه‌سانی شاره‌زا چاودێری ده‌كه‌ن.
پالالی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه نۆژهنكردنهوهیهكی زۆر جوان و جیاواز ئه‌نجام ده‌ده‌ن و گوتی: "نۆژه‌نكردنه‌وه‌كه گه‌یشتووه‌ته ته‌وابوون. دوای ره‌مه‌زان مزگه‌وته‌كه به‌ڕووی په‌رستشدا ده‌كرێته‌وه. سه‌ره‌تا له 1987 و 2009دا كاتێک باڵیكڵیگۆل پاككرایه‌وه، له‌كاتی به‌تاڵكردنه‌وه‌ی له ئاو، ئاو هاتبووه ناو مزگهوتهكهمانهوه. ئه‌گه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوچه‌ی وهقفهكانمان ده‌ستوه‌ردانی نه‌كردایه ئه‌وا مزگه‌وته‌كه‌مان رووبه‌ڕووی مه‌ترسی رووخان ده‌بووه‌وه".