Hatice Şenses Kurukız,Hanife Sevinç,Berk Özkan
19 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 20 ئادار 2021
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، دوای ئەنجامدانی نوێژی هەینی لێدوانی بۆ رۆژنامەنووسان دا.
ئەردۆغان، لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسێک دەربارەی لێدوانەکانی جۆ بایدن رایگەیاند "لە راستیدا گوتەکانی بەڕێز بایدن دەربارەی ڤلادیمیر پوتین، لە گوتەی سەرۆکی وڵاتێک ناچن. بەڕاستی مایەی قبوڵ نییە سەرۆکی وڵاتێک هەستێت ئەم قسانە بە سەرۆکی وڵاتێکی وەک رووسیا بڵێت. بەڕای من بەڕێز پوتین لەڕێی وەڵامێکی زۆر جوان و ژیرانەوە وەڵامی پێویستی قسەکانی بایدن-ی داوەتەوە".
سەرکۆماری تورکیا، باسی لەو موشەکەش کرد کە دوێنێ لە سووریا-وە ئاڕاستەی شاری کلیس-ی تورکیا کرا و رایگەیاند "بێگومان ئەو هێرشەی کرایە سەر کلیس، مایەی قبوڵ نەبوو، وەک خۆشی وەڵاممان دایەوە و بەردەوامیش دەبین لە وەڵامدانەوەی هەر هێرشێکی هاوشێوە".
ئەردۆغان، لە وەڵامی پرسیارێکیشدا دەربارەی کۆنگرەی رۆژی چوارشەممەی ئاک پارتی گوتی: "لهبارهی كۆنگرهوه ئامادهكارییهكانمان به باشی كردوون. ئێستا ههر له دروشمهكانمانهوه بیگرن تا دهگاته ئهو گوتارهی رۆژی چوارشهممه پێشكهشی دهكهم به باشترین شێوه ئامادهكارییان بۆ دهكرێت. ئەو گوتارەی رۆژی چوارشەممە پێشکەشی دەکەم دەبێتە بەیانێک بۆ ساڵی ٢٠٢٣".
ناوبراو، باسی لە هەڵبژاردنەکانی ٢٠٢٣ کرد و رایگەیاند: "به شێوهیهكی زۆر بههێز وهك هاوپهیمانی جمهور خۆمان ئاماده دهكهین بۆ ههڵبژاردنی ٢٠٢٣".