Ramal Abdullah Mahmood
29 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 29 ئەیلوول 2017
چاناککالە - AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم لە بارەی گشتپرسییەکەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "لەسەر هەموو رێگاچارە ئابووری، سیاسیی و سەربازییەکان قسە کراوە، هەروەها چ رێگاچارەیەک لە سەرەتادا و لە چ کاتێکدا بەکاردەهێرێت. کە کاتی خۆی هات ئەوانە یەک یەک دەگیرێنە بەر. حکوومەتی کۆماری تورکیا باش دەزانێت لەمبارەیەوە لە چ کاتێکدا چی دەکات و چۆن دەکات".
لە میانی کردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن لە زانکۆی Çanakkale 18 Mart، بینالی یڵدرم گوتاریکی پێشکەش کرد.
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم لە گوتارەکەیدا ئاماژەی بە ئەنجامدانی گشتپرسییەکەی هەرێمی کوردستان کرد و گوتی: "لە باکووری عێراق گشتپرسی ئەنجام درا. کێ پەیمانی ئەوە دەدا و دەڵێت کوردانی ئەوێ لە هەلومەرجێکی باشتردا دەژین تا بڵێ 'بۆ ئێستا لە دژی ئەوە دەوەستنەوە کوردەکان لە هەلومەرجێکی باشتردا بژین'، ئەو گشتپرسییە بە پێداگیری بە بەرامبەر هەموو جیهان، هۆشدارییەکانی تورکیا و دژایەتی راستەوخۆی حکوومەتی ناوەندی و ئێران و وڵاتانی دراوسێ ئەنجامدرا. پێتانوایە ئەوەی بەم کارە هەستا بیری لە کوردەکان، عەرەبەکان، تورکمانەکان، ئاشوورییەکان، ئێزدییەکان و کلدانییەکانی ئەوێ کردبۆوە؟ ئەو لە پێناو خواستی خۆی و بەردەوامی دان بە دەسەڵاتی خۆی ملیۆنەها کەسی خستۆتە دڵەڕاوکێ. کێشە بنەڕەتییەکان لەمەودوا دەست پێدەکەن".
بینالی یڵدرم ئاماژەی بەوەدا کە حکوومەتی وڵاتەکەی دەزانێت لە چ کاتێکدا چ رێگاچارەیەک دەگرێتە بەر، گوتی: "لەسەر هەموو رێگاچارە ئابووری، سیاسیی و سەربازییەکان قسە کراوە، هەروەها چ رێگاچارەیەک لە سەرەتادا و لە چ کاتێکدا بەکاردەهێرێت. کە کاتی خۆی هات ئەوانە یەک یەک دەگیرێنە بەر. حکوومەتی کۆماری تورکیا باش دەزانێت لەمبارەیەوە لە چ کاتێکدا چی دەکات و چۆن دەکات".
لە بەشێکی دیکەی قسەکانی سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم لە بارەی قۆناغی وەرگرتنی تورکیا لە یەکێتیی ئەورووپا گوتی: "داوامان لە یەکێتی ئەورووپا ئەوەیە کە روانگەکانی داهاتووتان روون بکەنەوە. دەتانەوێت بە کوێ بگەن؟ لەگەڵ کێ دەتانەوێت بڕۆن. تورکیا ناچاری ئێوە نییە. زیاتر ئێوە سوودتان بردووە. وەرگرتنی تورکیا لە یەکێتی ئەورووپا زیاتر لە تورکیا بۆ ئەورووپا سوودی دەبێت".