Ramal Mahmo
21 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 22 کانوونی یەکەم 2016
جددە - AA
جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا، نومان کورتوڵموش: "هەر دوای جەنگی یەکەمی جیهان بە رێککەوتننامەی سایکس-پیکۆ ئومەتی ئیسلامییان بە سنووری دەستکرد لێک جیاکردەوە. ئێستاش بە سایکس-پیکۆیەکی دیکە دەیانەوێت دڵ و بیری ئومەتی ئیسلام دابەش بکەن. ئێستا جیهانی ئیسلامی لەسەر ئاستی زانیاری و راگەیاندن لەژێر گوشاری راگەیاندنێکی نێودەوڵەتی ئیسلامفۆبیا و رۆژهەڵاتناساندایە".
جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا، نومان کورتوڵموش لە هۆڵی کۆڕوکۆبوونەوەکانی شاری جددەی سعوودیە رووی دەمی کردە بەشداربووانی کۆبوونەوەی وەزیرانی راگەیاندنی وڵاتانی ئەندام لە رێکخراوی هاریکاری ئیسلامی و گوتی: "هەر دوای جەنگی یەکەمی جیهان بە رێککەوتننامەی سایکس-پیکۆ ئومەتی ئیسلامییان بە سنووری دەستکرد لێک جیاکردەوە. ئێستاش بە سایکس-پیکۆیەکی دیکە دەیانەوێت دڵ و بیری ئومەتی ئیسلام دابەش بکەن. ئێستا جیهانی ئیسلامی لەسەر ئاستی زانیاری و راگەیاندن لەژێر گوشاری راگەیاندنێکی نێودەوڵەتی ئیسلامفۆبیا و رۆژهەڵاتناساندایە. لەبەر ئەمانە لەم کۆبوونەوەیەدا رێکخراوی هاریکاری ئیسلامی گرنگە ستراتیجییەتی راگەیاندنی نوێ گەشە پێبدات، بە سوود وەرگرتن لە دەرفەتەکانی تەکنەلۆجیای زانیاری و میکانیزمی جووڵانەوەی هاوبەش بێنێتە دی. دەبێت ستراتیجیەتێک و چوارچێوەیەک دیاری بکرێت بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی کاریگەر میدیای کولتووری، میدیای نوێ و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەکار بهێنرێن. پێویستە ستراتیجییەتی هاوبەش دیاری بکرێت تاکو راستەقینەی جیهانی ئیسلامی بە راستی و وەکو خۆی لە میدیاکانەوە دەنگ بداتەوە. لەو میانەیەدا دەبێت سیاسەت، کۆمەڵایەتی و کولتوری هاوبەش لە گۆشەنیگاماندا رەنگ بداتەوە و رووی راستەقینەی ئیسلام وەک خۆی بڵاوببێتەوە".