Kasım İleri,Ramal Abdullah Mahmood
03 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 03 کانوونی یەکەم 2017
واشنتۆن – AA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، راوێژکاری پێشووی ئاسایشی نیشتیمانی کۆشکی سپی، مایکڵ فلین-ی بە هۆی درۆکردن لەگەڵ جێگری سەرۆکی ئەمریکا، مایک پێنس و نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدرالی (ئێف بی ئای) لە کار دوورخستۆتەوە، ئەگینا کۆبوونەوەی لەگەڵ رووسەکان بە پێی یاسا بووە و شتێکی شاراوە نییە.
دۆناڵد ترەمپ لە تویتێکدا نووسیوویەتی "بە هۆی ئەوەی جەنەراڵ فلین درۆی لەگەڵ جێگری سەرۆک و ئێف بی ئای کردووە لە کارم دوورخستۆتەوە، بە هۆی ئەم درۆیانەوە تاوانبارە. ئەمە شەرمەزارییە. چونکە کارەکانی قۆناغی راگوزەری بە پێی یاسابوون. شتێکی شاراوە نییە".
لە میانی دۆسیەی لێکۆڵینەوە لە پەیوەندی هەبوون لەگەڵ بەرپرسانی رووسیا، مایکڵ فلین دانی بەوە دا نابوو کە "درۆی لەگەڵ ئێف بی ئای کردووە"، ئاماژەی بەوەدابوو کە "کارێکی هەڵەی کردووە"، پەیمانی ئەوەیشی دابوو "ئەم هەڵەیە چاک دەکاتەوە" و پێشیوابوو "بڕیاری هەماهەنگیش باشترین بڕیارە لە پێناو وڵاتەکەی و خێزانەکەی".
میدیاکانی ئەمریکا ئاماژە بەوە دەدەن لەو دۆسیەیەی کە لە لایەن داواکاری گشتیی خاوەن دەسەڵاتی تایبەت، رۆبەرت مولـلەر بەڕێوە دەچێت، فلین دژ بە ترەمپ گەواهی دەدات.
ناچارکردنی مایکڵ فلین بۆ دەستلەکارکێشانەوە لە پۆستی راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی کۆشکی سپی لە ماوەی کەمتر لە مانگێکدا، بووە هۆی ئەوەی زانیاری بەهەڵەدابەر بدات لەبارەی کۆبوونەوەکانی لەگەڵ بەرپرسانی رووسی.
مایکڵ فلین ئاماژەی بەوە دابوو کە لە بارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکان لەگەڵ باڵیۆزی رووسیا لە واشنتۆن، سێرگی کیسلیاک لە میانی هەڵمەتی بانگەشەکانی ترەمپ بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا زانیاری هەڵەی بە بەرپرسان دابوو.