Abdullah Shukur
02 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 03 کانوونی یەکەم 2017
قاھیرە - AA
سەرۆکوەزیرانی پێشووی میسر، ئەحمەد شەفیق کە خۆی بۆ ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆماری وڵاتەکەی لە ساڵی ٢٠١٨ کاندید کردووە، لە دوای پێنج ساڵ مانەوە لە وڵاتی ئیمارات، گەڕایەوە وڵاتەکەی.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە لە سەرچاوەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی قاھیرە وەرگیراون، شەفیق بەیاوەری ٢٠ کەس بە فڕۆکەیەکی تایبەت لە ئەبو زەبییەوە گەیشتووەتە فڕۆکەخانەی قاھیرە.
ھاوکات ٥٠ کەس لە خانەوادەی شەفیق و بەشێک لە لایەنگرانی لە فڕۆکەخانەی قاھیرە پێشوازیان لە شەفیق کردووە.
وڵاتی ئیمارات رایگەیاندبوو سەرۆکوەزیرانی پێشووی میسر، ئەحمەد شەفیق بەمەبەستی گەڕانەوە بۆ وڵاتەکەی، ئیماراتی بەجێھێشتووە. بەپێی ئەو ھەواڵەی کە ئاژانسی فەرمی ENA ئیماراتی بە پشت بەستن بە سەرچاوەیەکی بەرپرس بڵاویکردووەتەوە، شەفیق بەمەبەستی گەڕانەوە بۆ قاھیرە، ئیماراتی بەجێھێشتووە بەڵام خانەوادەکەی تاکو ئێستا لە وڵاتی ئیمارات ماونەتەوە".
سەرۆکوەزیرانی پێشووی میسر، شەفیق خۆی بۆ ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆماری میسر لە ساڵی ٢٠١٢ کاندید کردبوو. راشیگەیاندووە کە دووبارە خۆی بۆ ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆماری وڵاتەکەی لە ساڵی ٢٠١٨ کاندید دەکاتەوە. لە پاڵ ئەمەش بانگەشەی ئەوە کرا کە لە دوای ئەم بڕیارە، ئیمارات قەدەغەکردنی گەشتکردنی بەسەر شەفیق سەپاندبوو.