Barış Seçkin,Muhammet Ali Kemal
31 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 02 حوزەیران 2017
رۆما - AA
نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ هاوپەیمانیەتی نێودەڵەتی دژبە داعش، برێت ماکگۆرک لە میانی کۆنفرانسی هاریکاریی جەندرمەدا کە لە لایەن وەزارەتی دەرەوەی تورکیاوە رێکدەخرێت، هەڵسەنگاندنی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش کرد.
برێت ماکگۆرک ئاشکرای کرد، داعش تەنها چوار کیلۆمەتر چوارگۆشەی لە شاری مووسڵ بەدەستەوە ماوە.
سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی رەققەش، برێت ماکگۆرک رایگەیاند ''لەوێ لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکراتدا کاردەکەین و دوو کیلۆمەتر لە رەققەوە دوورین. ئۆپەراسیۆنەکە بەم زووانە دەست پێ دەکات. ناتوانم سەبارەت بە وادەی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکە هیچ شتێک بڵێم، بەڵام زۆر نزیکە''.
نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ هاوپەیمانیەتی نێودەڵەتی دژبە داعش، هێزەکانی سووریای دیموکراتی وەک هاوپەیمان ناوبرد.
رۆژی ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥، ژمارەیەک گرووپی بچووکی نزیکی پەیەدە/یەپەگە، لەژێر ناوی هێزەکانی سووریای دیموکراتدا کۆببوونەوە بەڵام نزیکەی سەرجەم بەرپرسان و چەکدارانی هێزەکانی سووریای دیموکرات سەر بە پەیەدە/یەپەگەن و ئەمریکا رۆڵی بەرچاوی لە بەهێزکردنیاندا هەبووە.