Hemın Othman Mohammed
31 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 01 حوزەیران 2017
كابول - AA
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمب له ناوچه‌ی وه‌زیر ئهكبهرخان لە شاری کابولی پایتەختی ئه‌فغانستان کوژراون و نوێنه‌رانی دیپلۆماسیشیان له‌نێودایه به‌رزبوویه‌وه بۆ 54 كه‌س.
له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، راوێژكاری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌فغانستان، وه‌حیدوڵڵا مه‌جروح ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له هێرشه‌كه‌دا 54 كه‌س کوژراون كه زۆربه‌یان هاووڵاتی مه‌ده‌نین و 320 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌دا كه له هه‌موو شوێنێكی كابول هه‌ستی پێكرا، زۆربه‌ی باڵەخانەکانی وه‌زیر ئهكبهرخان زیانیان به‌ركه‌وت و، نزیكه‌ی 30 ئۆتۆمبێل سووتان.
ئه‌وه‌یش راگه‌یه‌نرا كه هێرشه‌كه له رێگه‌ی تانكه‌رێكی بۆمبڕێژكراوه‌وه ئه‌نجامدراوه.
له كاتێكدا پۆلیس ده‌وری شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی گرت، ئه‌و رێگایانه‌شی به رووی هاتوچۆدا داخست كه ده‌چوونه سەر ناوچه‌كه.
له ناوچه‌كه‌دا باڵەخانەکانی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌ڵمانیا و هه‌واڵگری لێیه.