Zana Natık Kerem
03 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 03 کانوونی یەکەم 2017
كابول ــ AA
لە ئاكامی كردەیەكی خۆكوژی كە لە شاری جەلال ئاباد سەربە ویلایەتی نەنگەرهار رۆژهەڵاتی ئەفغانستان ئەمجامدرا، ١٩ كەس كوژران و بریندار بوون.
گوتەبێژی ویلایەتی نەنگەرهار، عەتائەڵڵا هوگیانی بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند كە كردە خۆكوژییەكە بە رێگەی ماتۆڕسیكلێكی بۆمبڕێژكراو لە شارەكە ئەنجامدراوە.
عەتائەڵڵا هوگیانی ئاماژەی بەوەشدا كە لە ئاكامی كردە خۆكوژییەكەدا، شەش كەس كوژران و ١٣ی دیكەش بریندار بوون.
تا ئێستا هیچ لایەنێك بەرپرسیاریەتی خۆی لە ئەنجامدانی كردە خۆكوژییەكە رانەگەیاندووە.