Salih Bilici,Ramal Abdullah Mahmood
29 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 01 تشرینی یەکەم 2017
چاناککالە - AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم رایگەیاند "لە ئاکامی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە ماوەی دووساڵی رابردوودا گورزی کەمەرشکێن بەر رێکخراوی تیرۆریستی کەوتووە. دووساڵ لەمەوبەر ساڵانە ژمارەی ئەو گەنجانەی دەچوونە شاخ سێ هەزار کەس بوون. ئێستا ژمارەکە داکشاوە. ناتوانن گەنجان ببەن. چونکە گەنجەکان داهاتوویان بینی ئەوەیان بینی کە کۆماری تورکیا بە ٨٠ ملیۆن کەسەوە یەکڕیز و یەکگرتووە".
لە میانی کردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن لە زانکۆی Çanakkale 18 Mart، بینالی یڵدرم گوتاریکی پێشکەش کرد.
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم لە بارەی بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچی گوتی: "تورکیا تاکە وڵاتێکە کە بەرەنگاری سێ رێکخراوی تیرۆریستی دەبێتەوە. رێکخراوی تیرۆریستی فەتۆ کە لە پشت هەوڵی کودەتا قێزەونەکەی ١٥ی تەمووز بوو دواتر نیازە گڵاوەکانیان دەرکەوتن و ٢٥٠ کەسیان لێ شەهید کردین و دوو هەزار و ١٩٤ کەسی دیکەیشیان لێ کردینە کەمئەندام، بە رێگای یاسا بە چڕوپڕی بەردەوامین لە بەرەنگاربوونەوەی ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە. هەرچەند لە دادگاکان شانۆگەریش بکەن دادگایان پێ هەڵناخەڵەتێندرێت و لێکدانەوەی خەونەکانی سەردەستەی تیرۆریستیان سوودی بۆیان نابێت. بە توندترین سزای یاسایی، سزا دەدرێن. لە دڵۆپە خوێنی یەک شەهیدمان خۆشنابین".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم تیشکی خستە سەر ئەوەی کە لە ماوەی دووساڵی رابردوودا گورزی کەمەرشکێنیان لە پەکەکە داوە و گوتی: "لە ئاکامی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە ماوەی دووساڵی رابردوودا گورزی کەمەرشکێن بەر رێکخراوی تیرۆریستی کەوتووە. دووساڵ لەمەوبەر ساڵانە ژمارەی ئەو گەنجانەی دەچوونە شاخ سێ هەزار کەس بوون. ئێستا ژمارەکە داکشاوە. ناتوانن گەنجان ببەن. چونکە گەنجەکان داهاتوویان بینی ئەوەیان بینی کە کۆماری تورکیا بە ٨٠ ملیۆن کەسەوە یەکڕیز و یەکگرتووە".