Andaç Hongur,Mohammed Baqi Hussein
29 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 29 ئەیلوول 2017
ئیستانبوڵ - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو رایگەیاند "داواكارییه‌كانی ده‌وڵه‌ت و حكوومه‌تی عێراق ده‌بنه پێوه‌ری هه‌نگاوه‌كانمان. تا ئێستا داوایان له ئێمه و وڵاتانی دیكه‌ش كردووه. ده‌ستمان به جێبه‌جێكردنی هه‌ندێكیان كردووه. هه‌ندێكیشیان له هه‌ڵسه‌نگاندندان. ئه‌و ماوه‌ی به‌غدا بۆ هه‌ولێری داناوه تا فڕۆكه‌خانه و ده‌روازه سنوورییه‌كانی راده‌ستبكاته‌وه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ كۆتایی دێت. له‌به‌رئه‌وه كۆمپانیاكانی فڕۆكهوانیمان بڕیاری راگرتنی گه‌شته‌كانیان له‌م ئێواره‌یه‌وه داوه. ئومێده‌وارم هه‌ولێر وه‌ڵامی ئه‌رێنیی ئه‌م داواكارییه‌ی به‌غدا ده‌داته‌وه و كێشه‌كه چاره‌سه‌ر ده‌بێت".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوئۆغڵو وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی سه‌باره‌ت به گشتپرسییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان دایه‌وه.
مەولود چاوش‌ئۆغڵو گوتی: "داواكارییه‌كانی ده‌وڵه‌ت و حكوومه‌تی عێراق ده‌بنه پێوه‌ری هه‌نگاوه‌كانمان. تا ئێستا داوایان له ئێمه و وڵاتانی دیكه‌ش كردووه. ده‌ستمان به جێبه‌جێكردنی هه‌ندێكیان كردووه. هه‌ندێكیشیان له هه‌ڵسه‌نگاندندان. ئه‌و ماوه‌ی به‌غدا بۆ هه‌ولێری داناوه تا فڕۆكه‌خانه و ده‌روازه سنوورییه‌كانی راده‌ستبكاته‌وه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ كۆتایی دێت. له‌به‌رئه‌وه كۆمپانیاكانی فڕۆكهوانیمان بڕیاری راگرتنی گه‌شته‌كانیان له‌م ئێواره‌یه‌وه داوه. ئومێده‌وارم هه‌ولێر وه‌ڵامی ئه‌رێنیی ئه‌م داواكارییه‌ی به‌غدا ده‌داته‌وه و كێشه‌كه چاره‌سه‌ر ده‌بێت. به پێچه‌وانه‌وه به‌غدا رایگه‌یاندووه كایه‌ی ئاسمانی داده‌خات كه كایه‌ی ئاسمانی داخرا، گه‌شته‌كان ئه‌نجامنادرێن. ئێمه هۆشداریمان داوه‌ته هاووڵاتییانمان له‌باره‌ی گه‌شته‌كانه‌وه. هه‌موو توانایه‌كمان ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و هاووڵاتییانه‌مان كه ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه. له قۆناغی ئاینده‌دا ئه‌گه‌ر پێویست بكات به مۆڵه‌تی تایبه‌ت فڕۆكه ده‌نێرین. له‌مه‌دا كێشه نابێت. ئێمه هۆشداریمان داوه و بڕیاری هاووڵاتییانمان گرنگه. ئێمه له ئێستادا بانگه‌وازی پێویست له‌باره‌ی ئه‌م گشتپرسییه ناشه‌رعییه‌وه راده‌گه‌یه‌نین. له هیچ شوێنێكی جیهانه‌وه پشتگیریی نه‌كراوه. هه‌مووان دژایه‌تییان كرد، به‌ڵام سه‌رباری ئه‌وه‌ش ئه‌نجامیاندا. بڕیارێكی هه‌ڵه بوو و بواری گه‌ڕانه‌وه و پاشگهبوونهوهیان له‌و هه‌ڵه‌یه هه‌یه. له پێناو سه‌قامگیری و ئاسایشی ناوچه‌كه‌دا و ته‌نانه‌ت ئارامیی برا كورده‌كانمان له عێراق، پێویسته حكوومه‌ته‌كه‌ی بارزانی بێ دواكه‌وتن له‌و هه‌ڵه‌یه پاشگه‌زبێته‌وه. ئه‌مه ئامۆژگاریی ئێمه‌یه بۆ ئه‌وان. موخاته‌بی ئێمه‌ش به‌غدایه و له‌مه‌ودواش به‌غدا ده‌بێت".