Ramal Abdullah Mahmood
29 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 30 ئەیلوول 2017
شرنەخ - AA
ئه‌و مانۆڕه‌ی سوپای توركیا له 18ی مانگەوە له نزیك ده‌روازه‌ی سنووری خابوور لە شارۆچكه‌ی سلۆپی سه‌ر به پارێزگای شرنەخ ده‌ستیپێكردووه درێژه‌ی هه‌یه.
مانۆڕه‌كه كه له پاركێكی وه‌ستانی بارهه‌ڵگر ئه‌نجامده‌درێت نزیكه‌ی سێ كیلۆمەتر له ده‌روازه‌ی سنووری خابووره‌وه دووره، ئه‌مڕۆ پێی نایه دوانزەمین رۆژییه‌وه.
له‌و مانۆڕه سه‌ربازیه‌دا كه دوێنێ ئاسته‌كه‌ی به‌رزكرایه‌وه و، یه‌كه‌ی سه‌ربازی زیاتر به‌شداریان كرد تیایدا تانک و زرێپۆشه‌كان به‌رده‌وام لە ناوچەکەدا دەسوڕانەوە.
لە مانۆڕەکەدا سەربازانی عێراقی نەدەبینران کە مەشق و راهێنانیان پێ دەکرێت.