Yunus Okur,Muhammet Ali Kemal
31 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 01 نیسان 2019
ئه‌رزه‌ڕۆم - AA
له شه‌ش پارێزگای ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ئانادۆڵو وێڕای بارینی به‌فر و باران، هاووڵاتییان سه‌ره‌ڕای ئه‌و كه‌شه روو له سندوقه‌كانی ده‌نگدان ده‌كه‌ن.
له ناوچه‌كه شه‌وی رابردوو نزمترین پله‌كانی گه‌رما له ئیدر ٤ پله و له ئه‌رزینجان ٢ پله و له ئاگری سفر پله‌ی سه‌دیی و له ئه‌رزه‌ڕۆم و قه‌رس ٢ پله له‌ژێر سفره‌وه بووه، هاوكات له ئەردەخان ٧ پله له‌ژێر سفره‌وه بووه.
كاربه‌ده‌ستان ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن له ناوچه‌كه سه‌هۆڵبه‌ندان و له هه‌ندێك شوێن ته‌م كاریگه‌ریی ده‌بێت و هۆشدارییان دا له‌وه‌ی به رۆژ مه‌ترسی هەرەسی به‌فر له ئارادایه و داوا له هاووڵاتییان كرا له‌وباره‌وه ئاگاداری هاتوچۆكردنیان بن.