Çiğdem Alyanak,Andaç Hongur,Ramal Abdullah Mahmood
31 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 24 نیسان 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
سەركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەبارەت بە رووداوەكەی ماڵاتیا لە رێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندیی كرد بە سەرۆكی گشتیی پارتی سەعادەت، تەمەل كاراموڵڵائۆغڵوەوە و سەرەخۆشیی لێ‌كرد.
سه‌رچاوه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن سەركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەبارەت به‌و پێكدادانه چه‌كدارییه‌ی له كاتی پرۆسه‌ی ده‌نگدان له ماڵاتیا روویدا و له ئاكامدا دوو هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستدا، لە رێگای تەلەفۆنەوە پەیوەندیی كرد بە سەرۆكی گشتیی پارتی سەعادەت، تەمەل كاراموڵڵائۆغڵوەوە و سەرەخۆشیی لێ‌كرد.
ئه‌ردۆغان نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕیووه به رووداوه‌كه‌ی ماڵاتیا و رایگه‌یاندووه كه چاودێری رووداوه‌كه ده‌كات و ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و كاره دهدەنە دادگا.