Aylin Sırıklı,Mohammed Baqi Hussein
31 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 31 ئادار 2019
ئەنقەرە - AA
لە 32 شاری توركیا پرۆسەی دەنگدانی هەڵبژاردنی حكوومەتە خۆجێییەكان كۆتایی هات.
به‌پێی بریاری دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا، ده‌نگدان له پارێزگاكانی ئادیامان، ئاگری، ئارتڤین، بینگۆل، به‌دلیس، دیاربه‌كر، ئه‌لازیغ، ئه‌رزینجان، ئه‌رزه‌ڕووم، عه‌نتاب، گیره‌سون، گوموشهانه، هه‌كاری، قه‌رس، ماڵاتیا، ماراش، ماردین، مووش، ئۆردو، ریزه، سێرت، سیڤاس، ترابزۆن، دێرسم، ئورفا، وان، بایبورت، باتمان، شڕنا‌خ، ئه‌رده‌خان، ئیغدر، كلیس و گرتووخانه‌كانی ناو ئه‌و پارێزگایانه كاتژمێر 07:00 دەستیپێكرد و كاتژمێر 16:00 كۆتایی هات. جگه له‌و پارێزگایانه له پارێزگاكانی دیكه كاته‌كانی ده‌نگدان له نێوان 08:00 بۆ 17:00ه.
بەپێی بڕیارەكە، ئەگەر كاتی دەنگدانیش كۆتایی هاتبێت، ئەو دەنگدەرانەی سەرەیان گرتووە بۆ دەنگدان، دەنگەكانیان دەدەن.
ئەگەر تەواوی دەنگدەرانیش دەنگیاندابێت، تا كاتی دەنگدان كۆتایی دێت، سندوقەكان ناكرێنەوە و جیاكردنەوەی دەنگەكان دەستپێناكرێت.