Mümin Altaş,Hemın Othman Mohammed,Mohammed Baqi Hussein
27 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 27 کانوونی یەکەم 2017
ریاز - AA
له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم له‌گه‌ڵ شای سعوودیه، شا سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیزدا جه‌خت له‌سه‌ر گرنگیی پێگه‌ی قودس كرایه‌وه و به پێویستزانرا هه‌موو جیهانی ئیسلامی به یه‌كگرتوویی هه‌ڵوێست وه‌ربگرن له پێناو پاراستنی مافی فه‌ڵه‌ستینیه‌كاندا، هه‌روه‌ها باس له‌وه كرا كه ئه‌و بڕیاره‌ی له کۆمەڵەی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان په‌سه‌ندكرا، په‌یامێكی به‌هێزی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بوو.
به پێی ئه‌و زانیارییه‌ی له سه‌رچاوه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی توركیاوه ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه لە کۆبوونەوەی نێوان یڵدرم و شا سەلماندا تاوتوێی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان کراوه و جەخت لەسەر ئەو گرنگییە کرایەوە کە تورکیا دەیدات بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ سعوودیەدا کە مێژوویی، ئایینیی و مرۆیین و یەکێکە لە گرنگترین وڵاتانی کەنداو و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بابه‌ته هه‌رێمییه‌كان تاوتوێكران و بیروڕا ئاڵوگۆڕكرا له‌باره‌ی تاقیكردنه‌وه و كێشه‌كانی ناوچه‌كه و جه‌خت کرایەوە له‌سه‌ر گرنگیی پێگه‌ی قودس و به پێویستزانرا هه‌موو جیهانی ئیسلامی به یه‌كگرتوویی هه‌ڵوێست وه‌ربگرن له پێناو پاراستنی مافی فه‌ڵه‌ستینیه‌كاندا، هه‌روه‌ها باس له‌وه كرا كه ئه‌و بڕیاره‌ی له کۆمەڵەی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان په‌سه‌ندكرا، په‌یامێكی به‌هێزی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بوو.
لای خۆیه‌وه، شا سه‌لمان خۆشحاڵی خۆی نیشان دا به سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا و جه‌ختیکردەوە له‌سه‌ر گرنگیی به‌رده‌وامی هاریكاری و راوێژی نێوان سعوودیه و توركیا.