Nurten Aslan,Mohammed Baqi Hussein
27 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 28 کانوونی یەکەم 2017
دیاربه‌كر - AA
مۆزه‌خانه‌ی "ئاژه‌ڵناسی"ی له كۆلێژی زانستی زانكۆی دیجله‌ی دیاربه‌كر كرایه‌وه كه هه‌زار و 500 ئاژه‌ڵ و زینده‌وه‌ری "مردوو"ی له‌خۆگرتووه.
مۆزه‌خانه‌كه له‌لایه‌ن به‌شی ئاژه‌ڵناسیی كۆلێژی زانستكراوهتهوه و تێیدا، نموونه‌ی چه‌ند ئاژه‌ڵێك دانراوه كه مه‌ترسیی له‌ناوچوونیان له‌ئارادایه. به‌گشتی هه‌زار و 500 جۆر ئاژه‌ڵ و زینده‌وه‌ری جۆراوجۆر له مۆزه‌خانه‌كه‌دا دانراون.
سه‌رۆكی به‌شی ئاژه‌ڵناسیی كۆلێژی زانست پرۆفیسۆر د. عه‌لی ساتار، له‌لێدوانێكیدا بۆ ئانادۆڵو رایگه‌یاند، توركیا بچووكترین وشكانییه كه سیفه‌تی كیشوه‌ری هه‌یه و له ئانادۆڵو جۆری ئاژه‌ڵ و زینده‌وه‌ر زیاتر له‌چاو ئه‌وروپادا.
ساتار ئاماژه‌ی به ره‌نگاوڕه‌نگیی ئاژه‌ڵ و زینده‌وه‌رانی ئانادۆڵ كرد و به سامانێكی مه‌زن ناویبرد.
ناوبراو راشیگه‌یاند، له مۆزه‌خانه‌كه‌دا دوو جۆر خشۆك، جۆرێك ماسی و 12مێرووی ده‌گمه‌ن هه‌یه كه مه‌ترسیی له‌ناوچوونیان له‌ئارادایه.
ساتار گوتیشی: "چه‌ندین به‌به‌ردبوو و ئێسكه‌په‌یكه‌ری ئه‌و ئاژه‌ڵ و زینده‌وه‌رانه‌ی ملیۆنان ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌م ناوچه‌یه‌دا ژیاون له مۆزه‌خانه‌كه‌دا هه‌یه. زینده‌وه‌ره‌كانی مۆزه‌خانه‌كه‌مان ئه‌وانه‌ن كه مردوون یان له ئه‌نجامی رووداوێكدا ژیانیان له‌ده‌ستداوه. ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی ده‌هێنرێنه مۆزه‌خانه‌كه‌مان، له‌لایه‌ن مامۆستایانی به‌شه‌كه‌مانه‌وه كرداری وشككردن و ناشتن له شله‌ی تایبه‌ت و شێوازی وه‌ستانیان بۆ ئه‌نجامده‌درێت".