Muhammet Ali Kemal
27 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 28 کانوونی یەکەم 2017
هەکاری - AA
لە شاری هەکاری پێشبڕکێی خلیسکێنەی سەر بەفر لە نێوان خوێندنگەکاندا رێکخرا.
هەریەک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردە، لاوان و وەرزش لە شارەکە لە ناوەندیی خلیسکێنەی مێرگا بۆتان کە ١٢ کیلۆمەتر لە ناوەندی شارەوە دوورە و دوو هەزار و ٨٠٠ مەتر لە ئاستی دەریاوە بەرزە، پێشبڕکێیەکی خلیسکێنەی سەر بەفریان بۆ چوار ئاست ساز کرد و ٥٤ وەرزشەوان لە خوێندنگەکانی هەموو پارێزگاکەوە بەشدارییان تێدا کرد.
بەر لە دەستپێکردنی پێشبڕکێکە، وەرزشەوانەکان خۆیان ئامادە کرد و کێبڕکێیەکی توندیان لەگەڵ یەکتردا کرد.
هاوکات رێکخەرانی پێشبڕکێکە، هاوکاریی ئەو خوێندکارانەیان دەکرد کە لە میانی پیشبڕکێکەدا دەکەوتن.
دوای تەواوبوونی پێشبڕکێکە یەکەمەکان لەسەر هەموو ئاستەکان دیاریی دەکرێن.