İlkay Güder,Muhammet Ali Kemal
27 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 27 کانوونی یەکەم 2017
تونس- AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە رێورەسمێکی فەرمیدا لە لایەن سەرکۆماری تونس، باجی قائید سبسی و بە لێدانی مارشی نەتەوەیی هەردوو وڵات، پێشوازیی لێکرا.
دوای تەواوبوونی رێورەسمەکە، شاندی هەردوولا بە یەکتر ناسێنران.
پاشان ئەردۆغان و سبسی تەوقەیان کرد و لە لایەن رۆژنامەوانانەوە وێنەیان گیرا.
هەریەک لە سەرۆک ئەرکانی سوپای تورکیا، جەنەراڵ خولوسی ئاکار و وەزیری دەرەوە، مەولود چاوشئۆغڵو و وەزیری ئابووریی، نیهاد زەیبەکچی و وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکان، بەرات ئاڵبایراک و وەزیری خۆراک و کشتوکاڵ و ئاژەڵداریی، ئەحمەد ئەشرەف فاکیبابا و وەزیری کولتوور و گەشتیاریی، نومان کورتوڵموش و وەزیری دارایی، ناجی ئاغباڵ و وەزیری پەروەردە، عیسمەت یڵماز و وەزیری بەرگریی، نورەددین جانیکلی و وەزیری گواستنەوە و گەیاندن و دەریاوانی، ئەحمەد ئارسڵان لە رێورەسمەکەدا ئامادەبوون.
دواتر کۆبوونەوەی دووقۆڵی نێوان ئەردۆغان و سبسی و شاندی هەردوو وڵات دەستی پێکرد.