Mümin Altaş,Ramazan Turgut,Hemın Othman Mohammed
27 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 27 کانوونی یەکەم 2017
ریاز - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم، له‌گه‌ڵ پادشای سعوودیه، شا سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز كۆبوویه‌وه.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ی یڵدرم و شا سه‌لمان كه له كۆشكی شاهانه به‌داخراوی به‌ڕووی راگه‌یاندنه‌كاندا به‌ڕێوه‌چوو، كاتژمێرێكی خایاند و، دوای كۆبوونه‌وه‌ی دوو قۆڵی، كۆبوونه‌وه‌ی نێوان شانده‌كان ده‌ستیپێكرد.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا هه‌ریه‌ك له جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، هاكان چاوشۆغڵو، وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، ژولیده ساریئه‌رئۆغڵو، وه‌زیری ته‌ندروستی، ئه‌حمه‌د ده‌میرجان، بریكاری سه‌رۆكی فراكسیۆنی ئاك پارتی، موسته‌فا ئه‌لیتاش، جێگرانی سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، ماهیر ئوناڵ و ئۆزنور چاڵك به‌شداربوون.