Abdullah Shukur
14 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 15 نیسان 2019
ئەنقەرە - AA
دوای ئەوەی تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک و ھەردوو تۆڕی ئینستاگرام و واتسئاپ کە سەربە کۆمپانیای فەیسبووکن لەبەیانییەوە پەیوەندییان پچڕا، ئەمڕۆ ئێوارە دەستیان بە کارکردن کردەوە.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی Downdetector.com کە لەسەرتاسەری جیھاندا پچڕانەکانی پەیوەندی دەستنیشان دەکات، کارکردنی فەیسبووک لە کاتژمێر ٦:٣٠ی بەیانییەوە لە زۆرینەی بەشەکانی جیھاندا راوەستاوە و ئەمڕۆ ئێوارەش کاتژمێر ٤ کەوتووەتە سەر رەوتی کارکردنی ئاسایی خۆی.
ھاوکات لەمڕۆ بەیانییەوە لاپەرەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ئەپدەیت نەدەکرانەوە و ھیچ پەیامێکیش بە رێگەی واتسئاپەوە نەدەنێرا.
پچڕانی پەیوەندیی فەیسبووک بەزۆری لە باکووری رۆژھەڵاتی ئەمریکا، ئەورووپا و فلیپین بەدیکراوە.
ھێشتا نەزاندراوە ئەو کێشەی بووەتە ھۆی راگیرانی تۆڕەکە تا کەی بەردەوام دەبێت.
مانگی رابردوو بۆماوەی چوار کاتژمێر، فەیسبووک و واتسئاپ و ئینستاگرام وەستابوون. لەمبارەیەشەوە کۆمپانیای فەیسبووک رایگەیاندبوو کە کێشەکە بەھۆی رێکخستنەوەی سێرڤەرەوە بووە.
کۆمپانیای فەیسبووک کە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرامی لە ٢٠١٢ەوە و تۆڕی پەیوەندیی واتسئاپی لە ٢٠١٤ەوە کڕیوەتەوە، لەسەرتاسەری جیھاندا یەک ملیار و ٥٢٠ ملیۆن بەکارھێنەری چالاکی ھەیە.