Enes Kaplan,Ramal Abdullah Mahmood
14 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 15 نیسان 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
جێگری سەرۆكی گشتیی ئاك پارتی، عەلی ئیحسان یاڤوز رایگه‌یاند بەڕێژەیەكی زۆر ئامادەكارییەكانیان تەواوكردووە له‌باره‌ی تانه سهرووئاساییهكانهوه و لە ماوەیەكی زۆر نزیكدا داواكاری رادەستی دەزگای باڵای هەڵبژاردنەكان دەكەن.
یاڤوز له تویتێكدا له‌باره‌ی "تانه‌ی سه‌رووئاسایی" پارته‌كه‌ی بۆ دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانی له ئیستانبوڵ دوا.
عەلی ئیحسان یاڤوز ئاماژه‌ی به‌وه دا كه مافی تانه‌ی سه‌رووئاسایی به‌كارده‌هێنن و داوای دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانی له ئیستانبوڵ ده‌كه‌ن و نووسیوویه‌تی: "بەڕێژەیەكی زۆر ئامادەكارییەكانمان تەواوكردووە. لە ماوەیەكی زۆر نزیكدا داواكاری و پاشكۆكانی رادەستی دەزگای باڵای هەڵبژاردنەكان دەكەین".