توركيا, جيهان

سەرکۆمار ئەردۆغان بەرەو سعوودیە بەڕێکەوت

Merve Yıldızalp Yormaz  | 03.02.2026 - نوێکردنەوە : 03.02.2026
سەرکۆمار ئەردۆغان بەرەو سعوودیە بەڕێکەوت

Ankara

ئەنقەرە - AA

سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، بەرەو ڕیازی پایتەختی سعوودیە بەڕێکەوت.

سەرکۆمار ئەردۆغان، لە فڕۆکەخانەی ئەسەنبۆغا لەلایەن جێگری سەرکۆماری تورکیا، جەودەت یڵماز و پارێزگاری ئەنقەرە، واسیپ شاهین و بەرپرسانی دیکەوە بەرێکرا.

لەو سەردانەیدا هەریەک لە ئەمینە ئەردۆغان، هاوسەری سەرکۆمار ئەردۆغان و وەزیری دەرەوەی تورکیا، هاکان فیدان و وەزیری گەنجینە و دارایی، مەهمەت شیمشەک و وەزیری خێزان و کاروباری کۆمەڵایەتی، ماهینوور ئۆزدەمیر گۆکتاش و وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکان، ئاڵپارسڵان بایراکتار و وەزیری پیشەسازی و تەکنەلۆجیا، مەهمەت فاتیح کاجر و وەزیری وەرزش و لاوان، عوسمان ئاشکن باک و وەزیری بەرگریی، یاشار گولەر و وەزیری تەندروستی، کەمال مەیمیشئۆغڵو و سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی کۆمار، بورهانەددین دوران و گەورەڕاوێژکاری سەرکۆمار بۆ سیاسەتی دەرەوە و ئاسایش، ئاکیف چاغاتای کڵچ و چەند بەرپرسێکی دیکە یاوەری سەرکۆمار ئەردۆغان دەکەن.

دوای سەردانەکەی بۆ ڕیاز، سەرکۆمار ئەردۆغان ڕۆژی چواری شوبات سەردانی قاهیرەی پایتەختی میسر دەکات.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın