سەرکۆمار ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا ترەمپ ئەنجام دا
Ankara
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، بە تەلەفۆن لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ قسەی کرد.
بەپێی ڕاگەیاندراوێکی سەرۆکایەتی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، پێشهاتە هەرێمیی و جیهانییەکان تاوتوێ کران.
سەرکۆمار ئەردۆغان، ئاماژەی بەوە کرد تورکیا لە نزیکەوە چاودێری پێشهاتەکانی سووریا دەکات و، جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە یەکێتیی، تەبایی و یەکپارچەیی خاکی سووریا بۆ تورکیا گرنگە.
هاوکات بەرەنگاربوونەوەی داعش و دۆخی ئەندامانی داعش لە گرتوخانەکانی سووریا تاوتوێ کران و، سەرکۆمار ئەردۆغان باسی لەوە کرد سووریایەکی ئاوەدان بە هەموو پێکهاتەکانیەوە، داماڵدراو لە تیرۆر و ئارام هاوکار دەبێت بۆ سەقامگیریی ناوچەکە.
سەرکۆمار ئەردۆغان ئاماژەی بەوەیش کرد کە هەوڵەکان بۆ چەسپاندنی ئاشتیی لە غەززە بەردەوامن و، لەو بارەیەوە تورکیا بەردەوام دەبێت لە کارکردن بە هەماهەنگیی لەگەڵ ئەمریکادا.
هەروەها سەرکۆمار ئەردۆغان سوپاسی ترەمپ-ی کرد بۆ بانگهێشت کردنی بۆ ئەنجوومەنی ئاشتیی غەززە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
