سەرکۆمار ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرکۆماری سووریا شەرع ئەنجام دا
Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، بورهانەددین دوران ئاماژەی بەوە کرد کە سەرکۆمار ڕەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرکۆماری سووریا، ئەحمەد شەرع ئەنجام داوە.
دوران لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی NSosyal ڕایگەیاند: "سەرکۆمارمان بەڕێز ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرکۆماری سووریا ئەحمەد شەرع ئەنجام دا. لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی تورکیا و سووریا و دوایین پێشهاتەکانی سووریا تاوتوێ کران".
دوران باسی لەوە کرد کە سەرکۆمار ئەردۆغان لە پەیوەندییەکەدا ڕایگەیاندووە تورکیا گرنگی بە یەکپارچەیی خاک، یەکێتیی، تەبایی، سەقامگیریی و ئاسایشی سووریا دەدات و، گوتی: "سەرکۆمارمان ئاماژەی بەوە کرد کە ڕاماڵینی تەواوەتی خاکی سووریا لە تیرۆر بۆ سووریا و تەواوی ناوچەکە پێویستە. سەرکۆمارمان ڕایگەیاند پستیوانییەکانی تورکیا بۆ سووریا لە زۆر بواردا و بەتایبەت لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا بەردەوام دەبێت".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
